شاکیرا باس لە تاریکترین رۆژەکانی ژیانی دەکات

خەندان لایف

ئەستێرەی بەناوبانگی کۆڵۆمبی، شاکیرا، باس لە تاریکترین ساتەکانی ژیانی دەکات و دەڵێت ئەو کاتەبو کە دەنگم لەدەستدا.

شاکیرا، لە ساڵی 2017 بەهۆی برینداربونی دەنگە ژێیەکانی بۆ ماوەی 7 مانگ لە کارەکانی دوری خستەوە، شاکیرا باس لەو کاتانە دەکات و دەڵێت "زۆر کاری تێکردم، چونکە دەتوانیت زۆر شت بەدەست بهێنیت لە ژیان، بەڵام دەنگ شتێکی بۆماوەییە و لە سروشتی مندا هەیە، من بەوە دەناسرێمەوە".

شاکیرا لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، وتی "هەمیشە وا بیرم کردوەتەوە رۆژێک هەمو شتێک لەدەست دەدەم، رۆژێک گەنجی، رۆژێک جوانی، تەنانەت هاوڕێکانیش لەدەست دەدەیت، بەڵام هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردنەوە دەنگم لەدەست بدەم".

شاکیرا باس لەو کاتانە دەکات و بە تاریکترین رۆژەکانی ژیانی وەسفی دەکات، دەڵێت "وام بیردەکردەوە هەرگیز دەنگم بۆ ناگەڕیتەوە، بەڵام خۆشبەختانە بەبێ هیچ نەشتەرگەریەک توانیم بۆ ساڵی داهاتو بگەڕێمەوە".

شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ساڵی 1977 له کۆڵۆمبیا له‌دایکبوه‌، سه‌ماکارو گۆرانیبێژێکی جیهانی سه‌رکه‌وتوە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانییە.

ساڵانێکی زۆرە شەکیرا پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ یاریزانی بەناوبانگی ئیسپانی‌ "جێرارد پیکێ" هەیە، ئێستا خاوەنی دو کوڕن بەناوی (ساشا و میلان).

ئه‌م بابه‌ته 12761 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP