خەندان لایف
خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژ هێلی لەڤ، بە هاوکاری یو ئێن، پرۆژەی کردنەوەی ساڵۆنێکی بۆ کەمپی قوشتەپە ئەنجام دا.
هێڵێ لەڤ رایگەیاند "زۆر شانازی دەکەم بەوەی لەگەڵ UN ئەم پروژەیەمان ئەنجام دا، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە بیروكەی خۆم بۆ بەرێوبەری ئوفیسی (UNDP) لە كوردستان بەرێز خاتون ئیزابێلا ئوریبێ، باس كردو زور دڵخۆش بو بەم بیروكەیە"
وتیشی "لەو کاتەوە ئێمە بەردەوام خولی فێركردنمان هەبو بو چەندین كچی كەمپ لە ساڵۆن لەڤیون، هەر یەك لەم كچانە چیروكێكی دڵ تەزێنیان هەبو ئەویش كە ژیان و ماڵی خویان بە جێهشتبو لە بەر داعش، خەونەكانیان لە دەست دابو، تەنها شتێكیان هەبو ئەویش هیوا بو".
ئەوەشی خستەڕو "كچانی كەمپ، ئەو كچانە ئەو كەسانە بون كە خوشەویستی و هێز و باوەریان بە من بەخشی كە من شۆێنێكیان بو دروست بكەم، كە شۆێنێكی ئارام و جوان بێت، شوێنێك بێت كاتێك هاوسەرگیری و ئاهەنگ دەگێرن لە ناو كەمپ هەست بە جیاوازی نەكەن لەگەڵ بوك و كچانی شار، ئەو شوێنە بێت بگەرێنەوە بۆ خوشەویستی و خەونی خۆیان".
ئهم بابهته 8438
جار خوێنراوهتهوه