ئەکتەرێکی بەناوبانگی میسری لە هەمان تەمەنی مردنی دایکیدا گیانی لەدەستدا

خەندان لایف

ئەشرەف زەکی، کە یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی میسر، مردنی هەیسەم ئەحمەد زەکی  پشت راست کردەوە.

هەیسەم ئەحمەد لە تەمەنی 35 ساڵیدا گیانی لەدەستدا، مردنی ئەم ئەکتەرە لاوە وەکو لە هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی پێدەکەن، بە شێوەیەکی سروشتی و لەناکاو بوە، بۆ هەموان شۆک بوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجبو لای میدیاکان ئەوەبو هەیسەم و دایکی لە تەمەنێکی لاوێتیدا گیانیان لەدەستدا، هەردوکیان تەمەنیان 35 ساڵبو ئەو کاتەی کۆچی دواییان کرد.


هەیسەم لە ساڵی 1984 لەدایک بوە، کوڕی ئەکتەر بەناوبانگی میسری ئەحمەد زەکی بوە، تاقانەبوە، بەشداری چەندین فیلم و درامای کردوە.

ئه‌م بابه‌ته 25438 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP