داهاتی جۆکەر ریکۆردی جیهان دەشکێنێت

خەندان لایف

دوای ئەوەی یەکەمین نمایشی فیلمی جۆکەر لە 4 ئۆکتۆبەر کرا، لە ماوەی مانگێکدا داهاتەکەی نزیکی یەک بلیۆن دۆلار بوەوە.

جۆکەر بە داهاتەکەی توانی ریکۆردی جیهان بشکێنێت، لەگەڵ ئەوەی بودجەی تەرخانکراو بۆ فیلمەکە تەنیا 55 ملیۆن دۆلاربو، بەڵام بە داهاتەکەی توانی ریکۆردی فیلمی "دێدپوڵ" بشکێنیت.

تەنیا لە هەفتەی یەکەمدا 96 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە و پێشوازیەکی گەرمی لێکرا، لە ماوەی مانگێکدا 937 میلۆن دۆلاری بەدەستهێنا.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فۆربس، جۆکەر یەکەمین فیلمی سینەماییە کە توانیویەتی لە ماوەی ئەو چەند هەفتەیە ببێتە خاوەنی ئەو داهاتە، %68 داهاتەکەی لە دەرەوەی ئەمریکا بەدەستهێناوە.