لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 7ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
بۆ ساتێک بوەستەو و بیر لەو ئەزمونانە بکەرەوە کە بەدەستت هێناون، هەوڵبدە بۆ ژیانت سودیان لێ ببینیت بە شێوەیەکی ئەرێنیانە بەکاریان بهێنیت، ئەمرۆ کاتێکی زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی پرۆژەکانت جێبەجێ بکەیت لەلایەنی پپشەییەوە، خۆشەویستەکەت بە تەواوی لێت تێدەگات و پاڵپشتیت دەکات، پێویست ناکات هیچ شتێکی نهێنی لێبشاریتەوە.

گا 20\4 - 20\5 
کەسانی زۆر دەبینیت و کەسانی نوێ دەناسیت، بەڵام ئەوە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە لەگەڵ هەمو کەسێکدا هاوڕێیەتی دروست بکەیت، زیاتر وریای مامەڵەکانت بە لەگەڵ کەسانی چواردەورتدا، پەستانێکی زۆرت لەسەر شانە و هەست بە مادوبون دەکەیت، باشترە پشو وەربگریت، پەیوەندیکردن بە خۆشویستەکەتەوە هۆکارێک دەبێت بۆ ئەوەی لەتوڕە بون دوربکەویتەوە.

دوانە 21\5 - 20\6
کێشەو ناکۆکیەکان بەلاوە بنێ و پەیوەندیت بەهێزبکەرەوە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت، چونکە ئەوان تاکە کەسن کە بە تەواوی پاڵپشتیت دەکەن، ئەمرۆ لە هەمو بیرکردنەوەیەکی نەرێنی دوربکەورەوە و متمانەت بە خۆت هەبێت بۆ ئەوەی دەست بە کار و پرۆژەی نوێ بکەیت، پەیوەندی خۆشەویستیت لە ئاستێکی جێگیردایە، هەوڵبدە پارێزگاری لێبکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
کێشەی زیاتر دێتە بەردەمت و رەنگە توشی چەند بارودۆخێکی ناپەسەند ببیتەوە، هەوڵبدە بەهێزبیت، وریابە لەوەی چۆن کیشەکانت چارەسەر بکەیت و راوێژ بە کەسانی دیکە بکە، رابردوت بە تواوی کاری تێکردویت و متمانەت بە خۆت نەماوە، بەڵام لە ناخەوە کەسێکی بەهێزیت، رێگەمەدە هیچ شتێک کارت تێبکات، خۆشەویستەکەت بە تەواوی یارمەتیدەرت دەبێت و دەتوانیت متمانەی پێبکەیت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ تەندروستیت زۆر باشە و بە تەواوی لە بەهێزیت و متمانە تەواوت بە خۆت هەیە، چێژ لە هەمو ئەو چالاکیانە دەبینیت کە ئەنجامی دەدەیت و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، کەسانی چواردەورت سەرسامن بە بەهرەو تواناکات، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی هەنگاوی گەورەتر بنێیت، خۆشەویستەکەت پاڵپشتیت دەکات، هەوڵبدە تۆش بە هەمان شێوازبیت بۆی.

فەریک 23\8 - 22\9

ئەو پلانانەی داتنابون بە زویی دەرفەتی ئەوە دێتە بەردەمت کە جێبەجێیان بکەیت، لەگەڵ ئەوەی بەربەست هەیە لەسەر رێگات بەڵام بەم نزیکانە ئەو بەربەستانە لادەچن و هەنگاوێکی گرنگ دەنێیت بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەت، بێهیوا مەبە ئەگەر بە تەواوی پاڵپشتی کەسانی دیکەت بە دەست نەهێنا، بەهێزبوەستە و خۆت پاڵپشتی خۆت بکە.

تەرازو 23\9 - 22\10
لە ئێستادا هیچ شتێک بە باشی ناڕوات لەلایەنی پیشەییەوە، باشترە ئەو یارمەتی و هاوکاریانە قبوڵبکەیت کە بۆت پێشنیا دەکرێت، لە ژیانی تایبەتیتدا زیاتر سەرنج بکەرە سەر شێوازی گفتوگۆکردن، چونکە بەشێکی وشەکانت بریندارکەرن و ئازاری چواردەورەکەت دەدەیت، زیاتر گرنگی بە سیستمی خۆراکیت بدە و پشوی پێویست وەربگرە، ئەگەرنا تەندروستیت تێکدەچێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
کارەکانت لەژێر چاودێری هاوپیشەکان و خاوەن کارەکەتدایە، پێویستە خۆت لە سترێس بەدور بگریت و هەمو هەوڵێکی خۆت بدەیت، سەرنجت لەدەست مەدە بەرامبەر ئامانجەکەت و بەردەوام بە، لەگه‌ڵ ئەوەی ئەم چەند رۆژە بڕیاردان کەمێک قورسە بۆت بەڵام هەوڵبدە ئەو بڕیارانەی کە دەیدەیت بە شێوەیەک بێت زەرەر لە تۆ نەدات، ژیان بردنەوە و دۆڕاندنە بۆیە زۆر خۆت نیگەران مەکە ئەگەر ئەنجامەکان بەو شێوەیە نەبون کە ئارەزوی دەکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
لەم کاتەدا کیشەکانت زیاتر دەبێت و زۆرتر توشی بەربەست دەبیتەوە، بەڵام خۆت نیگەران مەکە، هەوڵبدە بە ئاسایی وەریان بگریت و بە هێمنی چارەسەریان بکەیت، پاشان هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، مەترسە لەوەی یارمەتی لە چواردەورەکەت وەربگریت، لە کاتی پێویستدا پاڵپشتی خۆشەویستەکەت بکە و بە تەنیا جێی مەهێڵە.

گیسک 22\12 - 19\1
خەریکە ئامانجە سەرەکیەکانت لەبیر دەکەیت و خۆت بە شتی لاوەکیەوە سەرقاڵ دەکەیت، پێویستە بیر بکەیتەوە لەوەی چی گرنگە بۆ ئەوەی ئەوە ئەنجام بدەیت، بە وریایی هاوسەنگی بکە لە نێوان ئەو ئەرکانەی پێویستە ئەنجامی بدەیت لەگەڵ ژیانی تایبەتیتدا، پێویستە کاتی زیاتر بۆ خێزان و خۆشەویستەکەت تەرخان بکەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
کارەکانت سەرکەوتوتر دەبێت ئەگەر بە شێوەی تیم یان گروپ کار بکەیت، بە خۆپەرستانە مامەڵە لەگەڵ خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت و تەنها خۆتت پێ گرنگ نەبێت، بەم شێوازە کەسانی چواردەورت لەدەست دەدەیت، لەگه‌ڵ ئەم چەند رۆژە بە تەواوی ماندویت بەڵام کۆڵ مەدە و لە هەوڵەکانت بەردەوام بە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ دڵخۆشیت و چێژ لە هەمو رۆژەکەت وەردەگریت، ئەگەرپلانت هەیە بۆ ئەوەی شێوازی ژیانت بگۆڕیت، چاوەڕێی چی دەکەیت؟ هیچ دەرفەتێک هێندەی ئێستا گونجاو نیە، دڵخۆشیت کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەرونت دەبێت، بۆیە خۆت لە کەسانی نەرێنی بەدور بگرە، لەگه‌ل خۆشەویستەکەت ناکۆکی دروست مەکە و کێشە بچوکەکان گەورە مەکە بۆ ئەوەی لەدەستی نەدەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 56896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP