ئەو رەفتارانەی خانمان دەیکەن بەڵام پیاوان رقیان لێدەبێتەوە

خەندان لایف

لە پەیوەندی خۆشەویستی و هاوسەرگیریدا، هەمیشە جیاوازی لە نێوان پیاوان و خانماندا دەبێت لە روی هەڵسوکەوت و شێوازی رەفتارکردنەوە، ئەمەش شتێکی ئاساییە و هەریەکەیان بە پێی سروشتی خۆی رەفتار دەکات، دکتۆر میهداد عەبدولهادی، کە دکتۆرێکی جیهانی بەناوبانگی دەرونناسیە، ئەو رەفتارانەی بڵاوکردەوە کە خانمان ئەنجامی دەدەن بەڵام پیاوا رقیان لێیەتی.

یەکەم: بەراورد کردن
پیاوان رقیان لەوەیە کاتێک هاوسەرەکانیان بە پیاوانی دیکەیان بەراورد دەکات، تەنانەت بە گاڵتە کردنیشەوە پێیان خۆش نیە بە کەسانی دیکە بەراورد بکرێن.

دوەم: خەیاڵکردن
راستیەکان جیاوازە وەک لەوەی لە فیلمەکاندا دەبینرێت، بۆیە پیاوان رقیان لەوەیە خانمەکانیان چاوەڕێی ئەوە بکات هاوسەرەکانیان بە هەمان شێوەی پاڵەوانی فیلمەکان رەفتار بکات.

سێیەم: تەنها گرنگیدان بە کێشەی خۆت
کاتێک ژیانی هاوسەرگیری پێک دەهێنیت دەبێت تەواوی خۆشی و ناخۆشیەکانتان بەش بکەیت، نەک ئەوەی تەنها گرنگی بە کێشەکانی خۆت بدەیت و کێشەی هاوسەرەکەت فەرامۆش بکەیت.

چوارەم: بینینی شتە نەرێنیەکان
هەمو کەسێک لایەنی باش و خراپی دەبێت، کاتێک خانمان رەفتارە باشەکان فەرامۆش دەکەن و سەرنجیان لەسەر رەفتارە نەرێنیەکانە، پیاوان پێی بێزار دەبن و رقیان لێی دەبێتەوە.

پێنجەم: دانانی مەرج
لە خۆشەویستیدا پاداشت و مەرج دانان نیە، بۆیە کاتێک پیاوەکان داوای شتێک دەکەن و مەرجیان بۆ دادەنرێت، یان چاوەڕێی پاداشت دەکرێت، ئەوا دوردەکەونەوە لەو پەیوەندیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 24220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP