هەرگیز ئەم پێکهاتانە مەدە لە روخسارت


خەندان لایف

کاتێک بیر لە بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانە دەکەیتەوە کە بۆ روخساری هەڵدەبژێریت پیویستە زۆر وریا بیت، هەندێک بەرهەم هەیە کە زیان بە پێست دەگەیەنێت، جوانی پێست وەکو خۆی ناهێلێتەوە، بۆیە باشترە هەرگیز ئەم بەرهەم و پێکهاتانە بۆ روخسارت بەکارنەهێنیت.

یەکەم: سابون
دەبێتە هۆی تێکدان و ناهاوسەنگی باڵانسی PHی روخسار، پێست وشک دەکات.

دوەم: سپرای قژ
کاتیک سپرای قژ بەکاردەهێنیت بەهیچ شێوەیەک رێگەمەدە بە روخسارت بکەوێت، چونکە مادەی کحولی تێدایە، شێداری پێست ناهێڵێت، دەبێتە هۆی وشک بونی پێست و دروستبونی زیپکە.

سێیەم: شامپۆی قژ و جەستە
زۆرێک لەو خانمان پێیان وایە دەتوانن شامپۆی کە جەستەیانی پێدەشۆن یان قژیان دەتوانن بۆ روخساریانی بەکاربهێنن، بەلام ئەمە هه‌ڵەیەکی گەورەیە و نابێت بیدەیت لە روخسارت.

چوارەم: ئاوی گەرم
دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکە و سوربونەوەی روخسار، زیان بە پێست دەگەیەنیت.

پێنجەم: بۆیەی نینۆک
زۆرێک لە خەڵکی لە یادی هەلۆویندا یان لە کاتی بەشداریکردنی چالاکیە جۆراوجۆرەکان روخساریان بۆیە دەکەن بە بەکارهینانی بۆیە نینۆک، کە ئەمەش زیانێکی زۆر بە پێستیان دەگەیەنیت.

شەشەم: بۆیەی قژ
خانمان هەمیشە لە کاتی بۆیەکردنی قژیان هەمان بۆیە بۆ برۆیانی بەکاردەهێنن، یان لە کاتی بۆیەکردنی قژیان بەر پێستیان دەکەوێت، ئەمەش زیانیان پێدەگەیەنێت.

حەوتەم: دژە ئارەقکردنەوە
هەندێک کات بە مەبەستی ئەوەی ئارەق نەکەنەوە ئەو ماددانە بەکاردەهێنن بۆ روخساریان کە دژە ئارەقکردنەوەیە، کە بەهیچ شێوەیەک تەندروست نیە، چەندین کاریگەری نەرێنی لەسەر پێست دروست دەکات.

هەشتەم: هەویری ددان
زۆر کەس پێیان وایە هەوری ددان دژی زیپکەیە و رێگری دەکات لە دروستبونی زیپکە و دەبێتە هۆی لابردنی خاڵە رەشەکانی روخسار، بەڵام بە پێچەوانەوە چەندین گرفت بۆ پێست دروست دەکات، هەرگیز هەویری ددان بۆ پێستت بەکارمەهێنە.

 

ئه‌م بابه‌ته 17706 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP