دوای 18 ساڵ بۆ یەکەمینجار لەگەڵ خۆشەویستەکەی بینرا

خەندان لایف

کیانو ریڤیس-ی تەمەن 55 ساڵ دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبەستبو، دواجار لەگەڵ هاورێ کچەکەی بینرا.

ئەکتەر و میوزیسیانی کەنەدی، کیانو ریڤیس، لەگەڵ ئەلێکساندرا گرانتی تەمەن 46 ساڵ، لەسەر فەرشی سور بینران لە فیستیڤاڵی گالا فیلم لە لۆس ئەنجلس، پەیوەندیە خۆشەویستیەکەیان ئاشکراکرد.

سەرچاوەیەکی نزیک لە کیانو بە ماڵپەری people راگەیاند، کە ئەم پەیوەندیەی کیانو و ئەلێکساندرا لە سەرەتای ئەمساڵەوە بوە، بەڵام بە نهێنی هێشتبویانەوە، لە ئێستادا ویستویانە بۆ هەواداران ئاشکرا بکرێت.

دەرکەوتنی کیانو بەم شێوازە بۆ هەوادارەکانی دڵخۆشکەر و هاوکات شۆکیش بو، بەهۆی ئەو روداوانەی لە پێشودا رویان دابو، کە کیانو لەگەڵ خانمە ئەکتەر جێنیفەر سایم، پەیوەندی خۆشەویستی هەبو، دواتر جینیفەر لە ساڵی 1999 بە کچێک دوگیان بو بە ناوی ئاڤا.

کچەکەیان پێش لەدایکبونی گیانی لەدەستدا، دوای دوساڵ جینیفەر بە رودای ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدا، لەوکاتەوە کیانو بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبەستبو، تا دواجار ئەمساڵ لەگەڵ ئەڵێکساندرا بینرا.

ئه‌م بابه‌ته 12858 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP