دوکەڵی جگەرە کاریگەری خراپ لەسەر ئەندازەی بینینی چاوی منداڵان دادەنێت


خەندان لایف

توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی هۆنگ کۆنگ ئەنجامدرا، دەریخست کە کێشانی جگەرە لە نزیکی منداڵ کاریگەری خراپ لەسەر لەسەر چاوی منداڵ دادەنێیت و ئاستی بینینی لاواز دەکات.

توێژەرانی زانکۆی هۆنگ کۆنگ، توێژینەوەیان لەسەر هەزار و 400 منداڵ ئەنجامدا، کە تەمەنیان لە نێوان 6 بۆ 8 ساڵدایە، ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە دوکەڵی جگەرە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە بۆڕیە خوێنیەکانی پەردەی چاو، کە پێی دەوترێت پلاسێنتا، کە دەبێتە هۆی لاوازی ئاستی بینین.

لەو توێژینەوەکەدا هاتوە هەتا ژمارەی ئەو کەسانە زۆرتر بێت، زیاتر زیان بە چاوی منداڵەکە دەگات، توێژەران هۆشداری دەدەن بەو کەسانە کە جگەرە کێشن لەم خوە دوربکەونەوە، چونکە جگە لەوەی زیان بە خۆیان دەگات، زیان چواردەورەکەشیان دەگات.

 

ئه‌م بابه‌ته 4817 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP