باشترین رێنماییەکان بۆ دواخستنی پرۆسەی پیربون


خەندان لایف

تەمەن تەنها ژمارەیە، گرنگ نیە تەمەنت لە 20 بێت یان 40 یان زیاتر، گرنگ ئەوەیە لە هەر تەمەنێکدا بیت پارێزگاری لە جوانی و گەنجێتی خۆت بکەیت، هەندێک رۆتینی رۆژانە هەیە بە ئەنجامدانیان پارێزگاری لە گەنجێتیت دەکات، ماڵپەری poosh ئەو رفتارانەی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: سیستمی خۆراک
باشترە گرنگی بەو خۆراکانە بدەیت کە پارێزگاری لە کۆلاجینی پێست دەکەن، وەکو چەرەسات، سەلەمون، بێری، ترشە چەوری، ئۆمێگا 3، زینک.

دوەم: مەساجکردن

باشترین هۆکارە بۆ بۆ نەهێشتنی چرچ بونی روخسار، رۆژانە مەساج بۆ روخسارت بکە، هەفتانە مەساج بۆ جەستەت بکە، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی جوانیە سروشتیەکەت بۆ بگەڕێتەوە، خانەکانی پێست بکرێنەوە، ئۆکسجینی پێویست بۆ خانەکان بڕوات، هەروەها باڵانسی چەوری روخسار دەکات، پێست بە جوانی دەهێڵێتەوە.

سێیەم: جەستەت بە شێداری بهێڵەرەوە
ئاوخواردنەوە یارمەتی پێست دەدات بە جوانی بمێنێتەوە، کالۆری زیاتری جەستەت دەسوتێت، نیشانەکانی پیری دوادەخات، بۆیە دڵنیابەرەوە لەوەی رۆژانە 8 پەرداخ ئاو بخۆیتەوە.

چوارەم: راهێنان ئەنجام بدە
نیشانەکانی پیری تەنها بە روخسارەوە دەرناکەون، بەڵکو بە تەواوی جەستەوە دەردەکەون، خانەکانی جەستە هێواشتر ئەرکەکانیان ئەنجام دەدەن، بەڵام کاتێک گرنگی بە وەرزش کردن دەدەیت ئەندامانی جەستەت چالاک دەبن.

پێنجەم: سکرەب بکە
سکرەبی پێست بە شێوەیەکی راست سودی گرنگی دەبێت، خانە مردوەکان پێست لادەدات و یارمەتی پێست دەدات بۆ دروستکردنی خانەی نوێ.

شەشەم: نوستن
کاتێک بڕی پێویست ناخەوین جەستەت ئەرکەکانی بە باشی جێبەجێ ناکات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی پێشکەوتنی پرۆسەی پیری، هەوڵبدە گرنگی شێوازی نوستنت بدە و رۆژانە بری پێویست بخەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 13629 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP