ناکۆکیەکانی بێلا حەدید و سێلینا گۆمێز کۆتایی هات

خەندان لایف

لە ساڵی 2017 هەردو خانمە هونەرمەند بێلا حەدید و سێلینا گۆمێز لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی ئینستاگرام یەکتریان سڕیەوە، دوای ئەوەی سێلینا گۆمێز پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ "زە ویکئێند" دانا.

هۆکاری لابردنی فۆڵۆوی بێلا حەدید لەلایەن سێلیناوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێش ئەوەی "زە ویک ئێند" پەیوەندی خۆشەوستی لەگەڵ سێلینا دابنێت، پێشتر پەیوەندی لەگەڵ بێلا حەدید هەبوە.

دوای دوساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی پەیوەندی خۆشەویستی سێلینا و "زە ویکئێند"، هەردو خانمە هونەرمەند بێلا و سێلینا لە ئینستاگرام فۆڵۆوی یەکتریان کردەوە، میدیا جیهانیەکان باس لەوە دەکەن سێلینا لەدوای ئەلبومە نوێیەکەی رابردوی لە دوای خۆی جێهێشتوە و ژیانێکی نوێی دەستپێکردوە.

بێلا حەدید و "زە ویک ئێند" بە فەرمی لە ئاهەنگی گرامی لە ساڵی 2016 پەیوەندی خۆشەویستیان ئاشکراکرد، بەڵام دوای چەند مانگێک جیابونەوە، ساڵی دواتر ویکئێند پەیوەندی لەگەڵ سێلینا دروستکرد، سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن ئەوە هۆکاری ناکۆکی نێوان بێلا و سێلینا بوە.

ئه‌م بابه‌ته 8072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP