منداڵێکی سعودی بە زیرەکترین منداڵی جیهان هەڵبژێردرا

خەندان لایف

لە پێشبرکێی جیهانی زیرەکترین منداڵ، منداڵیکی سعودی توانی نازناوەکە بەدەست بهێنێت.

عیماد ئەلعمودی، تەمەنی تەنیا 12 ساڵە، بەشداری پێشبرکێی جیهانی زیەکترین منداڵ کرد لە مالیزیا، کە زیاتر لە 9 هەزار منداڵ بەشداریان کردبو، لە 83 وڵاتی جیاوازەوە.

عیماد توانی لەناویاندا ئەو نازناوە بەدەست بهێنیت، بەوەی لە ماوەی 8 خولەکدا 200 پرسیاری بیرکاری وەڵامدایەوە بەدروستی، وتی "کاتێک زانیم ئەم پیشبرکێیە دەکرێیت بڕیارم دا بەشداری بکەم و وەڵامی پرسیارەکان بدەمەوە، بەم شێوەیەتوانیم وڵاتەکەم سەرسام بکەم".

 

ئه‌م بابه‌ته 5160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP