ئەکتەرێکی بەناوبانگی فیلمەکەی هاری پۆتەر ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

خەندان لایف

سکارلێت بیرن کە لە فیلمی هاری پۆتەردا رۆڵی بینیبو، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.

خانمە ئەکتەر سکارلێت بیرن پاش ماوەیەکی زۆر لە پەیوەندی خۆشەویستی هاوسەرگیری لەگەڵ بارزگان و نوسەری بەناوبانگی ئەمریکی کوپەر هێفنەر، ئەنجامدا.

سکارلێتی تەمەن 29 ساڵ وێنەی خۆی لە رۆژی هاوسەرگیریەکەی بڵاوکردەوە، ئاشکرایانکرد لە ئێستادا پلانی ئەوەیان هەیە بە ئامادەبونی خێزان و هاوڕێکانیان، ئاهەنگێکی گەورەتر ساز بکەن.

سکارلێت لە ساڵی 1990 لە شاری لەندەن لەدایک بوە، زیاتر بە رۆڵی پانسی، لە فیلمی هاری پۆتەردا ناوبانگی بەدەستهێنا، لە ئێستادا وەکو مۆدێل کاردەکات، بەشداری چەندەها فیلم و درامای کردوە.

ئه‌م بابه‌ته 8431 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP