لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 6ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەلایەنی سۆزداریەوە رۆژێکی باش نابێت بۆت، ئەگەر بیرت لەوە کردوەتەوە خۆشەویستەکەت بە خێزانەکەت بناسێنیت ئەوا ئێستا دەرفەتێکی گونجاو نیە، باشترە لە کاتێکی دیکەدا بیر لەوە بکەیتەوە، ئەگەر ژیانی هاوسەرگیریت پێکهێناوە رەنگە کەمێک ناکۆکی لە نێوان تۆ و هاوسەرەکەت روبدات رێگەمەدە ببێت هۆی تێکچونی پەیوەندیتان، ئەمڕۆ لەلایەنی پپشەییەوە بە باشی ئەرکەکانت جێبەجێ دەکەیت و هیچ گرفتێک نایەتە بەردەمت، تەندروستیت جێگیر نیە، بۆیە لە گەشت کردن دوربکەوەرەوە.

گا 20\4 - 20\5 
کاردانەوەی کەسانی چواردەورت بەرامبەر تۆ زۆر باشە، ئەمرۆ بڕیارێکی کەمێک قورس دەدەیت، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە بە وردی بیر بکەیتەوە پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک بدەیت، لەبارەی خێزانەکەتەوە هەمو کێشە خێزانیەکانت چارەسەر دەبێت و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت لەگەڵ خێزانەکەتدا، بیری خۆشەویستەکەت دەکەیت و لێی دوریت، هەوڵبدە پەیوەنیدتان بەردەوام بێت، لەلایەنی تەندروستیەوە ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ نیگەرانیت دەربارەی ئەندامێکی خێزانەکەت، ستڕیس کاریگەری نەرێنی لەسەر پیشەکەت دەبێت، لە هەر کەسێک دوربکەوەرەوە کە دەبێتە هۆی کێشە بۆ ژیانی کۆمەڵایەتیت، وریابە لەوەی ئەو کەسانە کێن کە لە چواردەورتدا هەن، خۆشەویستەکەت لێت نیگەرانە بەهۆی ئەوەی بە پێی پێویست گرنگی پێنادەیت، بیرکردنەوەی ئەرێنی کاریگەری باشی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەرونت دەبێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ ئارەزوی ئەو چالاکیانە دەکەیت کە دڵخۆشت دەکەن و دەتەوێت لەگەڵ هاوڕێکانتدا بڕۆیتە دەرەوە و کات بەسەربەرن، ئەم چەند رۆژە بە باشی هەوڵدەدەیت، ئەگەر بەم شێوازە بەردەوام بیت خەونەکان دێنەدی، ئەمرۆ کەسانی نوێ دەبینیت، ئەمرۆ خێزانەکەت دڵخۆشن و خۆشەویستی لە نێوان ئەندامانی خێزانەکەت دەبینرێت، هەوڵبدە کاتی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت، لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندی سۆزداریت.

شێر 23\7 - 22\8
شێوازی کارکردنت زۆر باشە و خاوەن کار و هاوپیشەکانت بە تەواوی کارەکەتیان پێ باشە، هەوڵبدە لە هەوڵەکانت بەردەوام بە بۆ ئەوەی ببیت بە خاوەن کاری خۆت لە داهاتودا، هیچ هۆکارێک نیە بۆئەوەی نیگەرانت بکات دەبارەی پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکانت، چونکە پەیوەندیەکانت بەهێزن، هەوڵبدە گەشتێک رێکبخە بۆ خۆت خۆشەویستەکەت، هەندێک کات پێکەوە بەسەر بەرن و لە رۆتینی رۆژانەی ژیانتان بێنە دەرەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
پێش ئەوەی دەربارەی کەسانی دیکە قسەبکەیت دوکار بیربکەوەرەوە، چونکە ئەو قسانەی دەیانکەیت جگە لەوەی کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە دادەنێت، وێنای تۆ لە چاوی کەسانی دیکەوە دەگۆڕێت، روبەڕوی بەربەستێکی گەورە دەبیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی نیگەران بونت، دوربکەوە لەوەی بڕیاری قورس بدەیت، دەربارەی تەندروستیت نیگەران مەبە، هەوڵبدە سیستمی خۆراکیت رێکبخە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ رۆژێکی زۆر تایبەت دەبێت بۆت ئەگەر ژیانی هاوسەرگیریت پێکنەهێنابێت، چونکە بەم زوانە ئەو کەسە دەبینیت کە دەبێتە هاوسەری داهاتوی ژیانت، ئەمرۆ کاتێکی زۆر تایبەت لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، لەلایەنی پیشەییەوە دوربکەوە لەوەی بە خۆپەرستی کار بکەیت و هاوکاری هاوپیشەکانت بکە و  یارمەتیان بدە، لەگەڵ ئەوەی تەندروستیت لە ئێستادا زۆر باشە بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنیت تەندروستیت فەرامۆش بکەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ لە شوێنی کارەکەت بە تەواوی پاڵپشتی دەکرێیت، لەگەڵ ئەوەی ئەرکێکی زۆرت لەسەر شانە و هەست بە ماندوبون دەکەیت باشترە هەندێک کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت، ئەم چەند رۆژە هیچ هۆکارێک نیە وات لێبکات نیگەران ببیت، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەرونت دەبێت، رێگەمەدە کەسانی دیکە قسەت دەربارە بکەن، ئێوارەی ئەمرۆ چەند هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت.

کەوان 22\11 - 21\12
قسەی خێزانەکەت بە تەواوی کاریگەری لەسەرت دەبێت، رەنگە وشەکانیان کەمێک بریندارکەر بن بەڵام لە کۆتاییدا بەسودی تۆدا دەشکێتەوە، ئەمرۆ بڕیارێگی گرنگ دەدەیت، خۆشەویستەکەت بە تەواوی پاڵپشتی قسەکانت دەکات، لەلایەنی پیشەییەوە خاوەن کارەکەت زۆر هەست بە باشی ناکات و رەنگە کەمێک توڕە بێت، بۆیە باشتترە بە وریایی کارەکانت ئەنجام بدەیت، ئەگەر دەتەوێت بەهێزبیت ئەوا لە شکست مەترسە و بیر لە پرۆژەی نوێ بکەرەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
لەلایەنی پیشەییەوە پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەر شانە، بەڵام لەوە بەهێزتری کە ئەم پەستانە ماندوت بکات، هەوڵبدە کاتی زیاتر بۆ خێزانەکەت تەرخان بکە و بە تەنها گرنگی بە خۆت مەدە، ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی قسەکانی دڵت بۆ خۆشەویستەکەت بکەیت، چانسی ئەوەت دەبێت کەسانی نوێ بناسیت و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بەهێز بکەیت، تەندروستیت زۆر باشە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیت نیە لە ئێستادا.

سەتڵ 20\1 - 18\2
رەنگە کارەکانت کەمێک قورس تێبپەڕن و ماندوت بکەت لەلایەنی پیشەییەوە بەڵام لەوە بەهێزتری بە ئاسانی کۆڵ بدەیت، رەنگە ئەم چەند رۆژە لەلایەنی داراییەوە هەندێک زەرەری مادیت لێدەکەوێت ئەویش بەهۆی بڕیاریکی هەڵەوە دەبێت کە دەیدەیت، باشترە ئاگادراربیت لەوەی چی دەکەیت، پێویستە لە گاڵتەکردن و پێکەنین دوربکەویتەوە لە شوێنی کارەکەت، هەر رەفتارێک لە شوێنی گونجاوی خۆیدا ئەنجام بدە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ رۆژێکی باشە بۆ ئەوەی پشو وەربگریت و ئارامی بە مێشک و دەرونت بدەیت، ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باشت دەبێت لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت، پەیوەندی خۆشەویستیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی زۆر باشدایە، کردنی سوپرایز بۆ خۆشەویستەکەت زیاتر پەیوەندیەکەتان بەهێز دەکات، چانسی ئەوەت دەبێت بەشداری چەند چالاکیەک بکەیت و کەسانی نوێ بناسیت کە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت دەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 48571 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP