بۆ پیاوان.. هەندێک رێنمایی بۆئەوەی سەرنجراکێش بن لەلای بەرامبەرەکەیان

خەندان لایف

کاتێک پیاوان دەکەونە داوی خۆشەویستی کەسێکەوە دەیانەوێت بە هەر شێوازێک بیت سەرنجی بەرامبەرەکەیان رابکێشن، بەڵام هەندێک شت هەیە کە رەنگە بەلای خانمانەوە سەرنجراکێش بن و پیاوان هەشتی پێنەکەن، بۆیە ئەگەر دەتەوێت بەلای خانمەکەتەوە سەرنجراکێش بیت دەتوانیت ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەیت.

یەکەم: گرنگی بە شێوازی دەرکەوتنت بدە، گرنگ نیە شێوەت چۆنە، تەنها ئەو کاتەی خۆتت بەدڵ دەبێت و گرنگی بە خۆت دەدەیت زیاتر لای بەرامبەرەکەت سەرنجراکێش دەبیت.

دوەم: بۆنی خۆش، ئەو شتەیە کە خانمان ئارەزو دەکەن لە بەرامبەرەکەیاندا هەبێت، ئەمەش وادەکات زیاتر سەرنجراکێش بیت.

سێیەم: زیادەڕەوی مەکە لە ستایلەکەتدا، ئەوەندە بەسە بە جلێک خاوێن و رێکت لەبەردابێت.

چوارەم: بزانە چ کاتێک قسە لەگەڵ بەرامبەرەکەت دەکەیت، چاوەڕێی دەرفەت مەکە دروست ببێت قسەی لەگەڵدا بکەیت، بەڵکو چاوەڕێی ئەو کاتە بکە کە بۆ بەرامبەرەکەت گونجاوە قسەی لەگەڵدا بکەیت.

پێنجەم: تەماشای چاوی بەرامبەرەکەت بکە، تەماشاکردنی چاوی بەرامبەر وادەکات لای بەرامبەرەکەت سەرنجراکێش بیت و تۆی لەیاد بمێنێت.

شەشەم: مەترسە لەوەی پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکان بە باشی جێبەجێ بکەیت، وەکو ئەوەی دەرگای سەیارە بۆ خانمەکەت بکەیتەوە، یان بە کاتی دابەزینی خانمەکەت لە ئۆتۆمبێل دەستی بگریت.

حەوتەم: دڵخۆشبە، کاتێک بەرامبەرەکەت بە دڵخۆشی دەتبینێت ئەمە وای لێدەکات سەرنجی رابکێشیت.

هەشتەم: رێزی بگرە، زیاتر لە هەرشتێک کە خانمان سەرنجی دەدەن رێژەی رێزگرتنیانە لەلایەن بەرامبەرەکەیانەوە، بۆیە کاتێک رێزی دەگریت زیاتر سەرنجراکێش دەردەکەویت.

 

ئه‌م بابه‌ته 17552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP