شێوازی ئامادەکردنی کاسته‌ر


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
یه‌ک کوپ شیر
سێ کوپ ئاو
سێ کەوچک و نیو کاستەر
حه‌وت کەوچک شەکر
دو دڵۆپ گوڵاو
گوێز یان گوێزی هیندی

شێوازی ئامادەکردنی:
- ئاوەکە بکەرە ناو شیرەکەوەو تێکیبدە، پاشان شەکرەکەی تێبکە و تێکەڵی بکە تا دەتوێتەوە.
- بیکەرە سەرئاگرێکی هێواش هەتا دەکوڵێت.
- کاستەرەکە لەکەمێک ئاوی ساردا بتوێنەرەوە و گوڵاوەکەی تێبکە.
- بیکەرە ناوشیرەکەو بەردەوام تێکی بدە تاکەمێک خەست دەبێت.
- دایبگرە و راستەوخۆ بیکەرە قاپەوە.
- دوای ئەوەی سارد بوەوە، گوێزی هندی یان دارچینی، یان هەر میوەیەک ئارەزوت لێی بێت لەسەری دادەنێیت.

ئه‌م بابه‌ته 12354 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP