ئێما واتسن: بۆ ئەوەی دڵخۆش ببم پێویستم بە پیاو نیە

خەندان لایف

ئێما واتسن، ئاشکرایکرد کە ئەو لە ئێستادا تەنیایە و پێویستی بە خۆشەویست نیە بۆ ئەوەی دڵخۆشی بکات.

ئێما واتسن، ئەستێرەی ناسراوی فیلمی هاری پۆتەر، لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری vogue رایگەیاند ئەو لە ئێستادا بیر لەوە ناکاتەوە کە خۆشەویستێکی هەبێت، دەڵێت خۆم خۆشەویستی خۆمم، بەم شێوازە دڵخۆشم.