گرانترین پێڵاوی جیهان کە لەئەڵماس و نەیزەک دروستکراوە ناوی چوە کتێبی گینسەوە

خەندان لایف

دوبەی، بە شاری گرانبەها ناسراوە، بۆیە سەیرنیە کە گرانترین پێڵاوی جیهانی لێبێت، پێڵاوی مانگ و ئەستێرە، کە لەلایەن دیزاینەرێنی ئیتاڵی بە ناوی ئەنتۆنیۆ ڤیتری دروستکراوە، دیزاینی ئەم پێڵاو پاژنە بەرزەی کردوە.

بە پێی هەواڵێکی CNN نرخی پێڵاوەکە بە 73 ملیۆن درهەمە، کە 19.9 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێندرێت، هۆکاری گرانی نرخەکەی ئەوەیە کە پێڵاوەکە لە ئاڵتون دروستکراوە، 30 عەیارە ئەڵماسی تێدابەکارهاتوە، هەروەها  پارچەیەک نەیزەکی دەگمەنی تێدا بەکارهاتوە کە لە ساڵی 1576 لە ئەرجەنتین دۆزراوەتەوە.

لە ساڵی 2017 پێڵاوێکی دیکە کە نرخەکەی 15.5 ملیۆن دۆلاربو، بە گرانترین پێڵاوی جیهان دەستنیشانکرا، بەڵام پێڵاوی مانگ و ئەستێرە توانی ریکۆرد بشکێنێت و ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە.

ئەنتۆنیۆ، ئاماژەی بەوەکرد ئەو هەمیشە ویستویەتی گرانترین پێڵاوی جیهانن دروستبکات، وتیشی "لە ئێستادا پێڵاوەکە بۆ فرۆشتنە، پێم خۆشە کە خەڵکی حەزیان لە پێڵاوەکەیە، لەبەر ئەوە نا کەجوانە، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەرکی زۆرم پێوە کێشا تا توانیم بیکەم".

 

ئه‌م بابه‌ته 5807 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP