کارزان فاروق نوێترین بەرهەمی تایبەت بە هەلۆوین بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کارزان فاروق، بەمزوانە نوێترین بەرهەمی خۆی تایبەت بە هۆلۆوین بڵاودەکاتەوە.

کارزان فاروق، بەشێک لە نوێترین بەرهەمی بە ناوی دڵم پڕە، بڵاوکردەوە، لە چەند رۆژی داهاتو تەواوی کلیپیەکەی بڵاودەکاتەوە،کاری ئەرێنجمێنتی لەلایەن ئاراد هاشمی بۆ کراوە، لەلایەن زانیار ستۆدیۆوە کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.

کارزان فاروق یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان و هەواداری تایبەت بە خۆی هەیە، جگە لە گۆرانی بەشێوەی سینگڵ تراک لەگەڵ چەند هونەرمەندێک وەکو شاباز زەمانی و کەمال محەمەد گۆرانی دوێتی هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 2348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP