لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 5ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ روبەڕوی هیچ کێشەیەک نابیتەوە، هیچ شتێک نیگەرانت ناکات، ئەگەر پلانی ئەوەت هەبوە شتێک بکڕیت ئەوا ئێستا کاتێکی گونجاوە، ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبیت لە شوێنی کارەکەت و هەمو شتێک بە ئاسایی تێپەڕ دەبێت، لەلایەنی سۆزداریەوە بە کاتێکی سەختدا تێپەڕیویت، هەوڵبدە هیچ ناکۆکیەک لە نێوان خۆت و خۆشەویستەکەتدا نەهێڵیت.

گا 20\4 - 20\5 
گۆڕانکاری گەورە لە ژیانتدا رودەدات، بەڵام ئەم گۆڕانکاریە هۆکار نیە بۆ ئەوەی ئاراستەی شێوازی ژیانت بگۆڕێت، زیاتر کاربکە بۆ ئەوەی پلانەکانت جێبەجێ بکەیت، خێزانەکەت بە تەواوی هەست بە بەختەوەری دەکەن، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکەیت لەگەڵیان، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی زۆر باشدایە و بە تەواوی پاڵپشتی یەکتر دەکەن، هەوڵبدە پارێزگاری لە پەیوەندیەکەتان بکەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
پێویستە ئەمڕۆ زیاتر بەهێز بوەستیتەوە بەرامبەر ئەو روداوانەی دێنە بەردەمت، لاوازی خۆت نیشان مەدە، لە شوێنی کارەکەت زیاتر ئاگاداری وشەکانت بە، پێویست ناکات گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی ناتێگەیشتو بکەیت و کاتی خۆتیان لەگەڵدا بەفیڕۆ بدەیت، لەلایەنی سۆزداریەوە بە راشکاوانەدان بە هه‌ڵەکانتدا بنێ، بەم شێوەیە زیاتر لە خۆشەویستەکەت نزیک دەبیتەوە، ئەمرۆ تەندروستیت باشە، بەڵام رەنگە کەمێک سەرئێشەت هەبێت لە کۆتایی ئەمرۆدا.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ دان بە خۆتدا بگرە و رێگەمەدە ناکۆکی لەگەڵ چواردەورەکەتدا دروست ببێت، لەلایەنی سۆزداریەوە رێگەمەدە قسەی کەسانی دیکە بەسەرتدا زاڵ ببێت و خۆت خاوەنی بڕیار و بیرکردنەوەی خۆت بە، هەوڵمەدە هەمو تواناکانت بۆ ئەوە بیت کە تواناکانت بۆ کەسانی چواردەورت بخەیتەڕو، تواناکانت بۆ خۆت بسەلمێنە، ژیان پەیوەست نیە بە یەک کەسی دیاری کراوەوە، پێویست ناکات خۆت نیگەران بکەیت بۆ ئەو کەسانەی لە ژیانتدا نامێنن.

شێر 23\7 - 22\8
ئەگەر کەسێکی تەنیایت و خۆشەویستت نیە ئەوا بەم نزیکانە ئەو کەسە دەدۆزیتەوە کە لەگەڵیدا هەست بە خۆشەویستی دەکەیت، باشترە بیرکردنەوەت بگۆڕیت، رەنگە بەشێک لە بیرکردنەوەکانت لەگەڵ رۆژگاری ئەمڕۆدا نەگونجێت، بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت نەتوانیت خۆت لەگەڵ کەسانی دیکەدا بگونجێنیت، ئەمڕۆ لەلایەنی تەندروستیەوە زۆر باشیت و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست دەهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە، لەلایەن بەشێک لە هاوپیشەکانتەوە پاڵپشتی دەکرێیت، هەوڵبدە وشەکانت بە راستی بدرکێنە و پێویست ناکات راستیەکان بشاریتەوە تەنیا بۆ ئەوەی متمانەی چواردەورەکەت بەدەست بهێنیت، پاڵپشتی تەواوت هەیە لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە بۆیە مەترسە لەوەی شکست بهێنیت، گرنگی بە تەندروستیت بدە، ئەمڕۆ کەمێک هەست بە ماندوبون دەکەیت، باشترە زیاتر کات بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
تەندروستیت بە باشی نامێنێتەوە ئەگەر بەم شێوەیە خۆت فەرامۆش بکەیت، زیاتر گرنگی بە خۆت بدە، ئەمڕۆ بورجەکەت ئامۆژگاریت دەکات بەوەی لە گەشت کردن دوربکەویتەوە چونکە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیت دەبێت، بێهیوا مەبە ئەگەر پلانەکانت بەو شێوەیە نەڕۆیشت کە دەتەوێت، بیرکردنەوەت جیاوازی هەیە لەگەڵ کەسانی چواردەورت ئەمەش وایکردوە ببیت بە کەسێکی تایبەت لە ناو چواردەورەکەت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەو کێشانەی لەلایەنی پیشەییەوە هاتبونە بەردەمت چارەسەر دەکرێن و نامێنن، ئەمرۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت، کارەکانت لە کاتی خۆیدا ئەجام دەدەیت بێ ئەوەی توشی نیگەرانی ببیت، ئەمرۆ رۆژێکی زۆر تایبەت دەبێت لەلایەنی سۆزداریەوە، تۆ و خۆشەویستەکەت بڕیارێکی گرنگ دەدەن، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر پەیوەندیتان بەهێز ببێت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی نیگەران ببیت و خۆت توشی سترێس بکەیت، ئەو کێشانەی لە پێشودا هاتبونە بەردەمت هۆکار دەبیت بۆ ئەوەی لێیانەوە فێر ببیت وئەزمونیان لێوەربگریت، دوربکەوە لەوەی بڕیاربدەیت بێ بیرکردنەوە، ناکۆکی دروست مەکە لەگەل هاوپیشەکانت، ئەمرۆ کاتی ئەوەیە تەواوی خەیاڵکردنەوەکانت بوەستینیت و دەست بە ئەنجامدانیان بکەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
هەندێک بیرکردنەوەی نەرێنی لە مێشکتدا هەیە و تا ئێستا دەرت نەبڕیون، باشترە پێش ئەوەی بیرکردنەوەکانت زاڵ ببن بەسەرتدا راوێژ بە کەسێکی شارەزابکەیت و داوای وەرگرتنی ئامۆژگاری لێبکەیت، مەترسە لەوەی لەلایەن کەسانی دیکەوە باس بکرێیت، پێویستە لەوە رابێیت بۆ خۆت بژیت، ئەمرۆ رۆژێکی تایبەتە بۆ تۆ و خۆشەویستەکەت و کاتەکانت بە خۆشی بەسەر دەبەن.

سەتڵ 20\1 - 18\2
خێزانەکەت بە ختەوەرن و هەست بە دڵخۆشی دەکەن، لەگه‌ڵ ئەوەی ئەم رۆژەی پێشو زۆر سەرقاڵ بویت بەڵام ئیتر کاتی ئەوەت دەبێت کاتی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر بەریت، لەلایەن هاوڕێکانتەوە پاڵپشتی تەواو دەکرێیت، هەوڵبدە بیر لە پلان و پرۆژەی نوێ بکەیتەوە، ئەمرۆ لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵەکانت بەرز دەنرخێندرێت و سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەگەر تەندروستی فەرامۆش بکەیت لە داهاتودا ئەنجامەکانت دڵخۆشکەر نابن، لەم کاتەدا ئامۆژگاری دەکرێیت بەوەی لە مادە زیان بەخشەکانی وەکو کحول و جگەرە دوربکەویتەوە، ماندوبونی زۆر لەلایەنی پیشەییەوە دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر هەست بە سترێس بکەیت، ئەم چەند رۆژە کارەکانت فەرامۆش بکە و هەندێک کات بۆ پشو وەرگرتنت تەرخان بکە، رەنگە ئەمرۆ شتەکانت بە باشی تێنەپەڕن، بەڵام سبەینی هەندێک شتی باش رودەدەن.

ئه‌م بابه‌ته 52750 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP