خانمە نمایشکارێکی جل و بەرگ دەبێتە سەرۆکی یانەیەکی تۆپی پێ


خەندان لایف

دوای ئەوەی بوە سەرۆکی یانەی لیۆن ئێف سی، ئیرینا مۆرۆزیوکی خانمە نمایشكاری جل و بەرگ بوە یەکەم خانمی ئوکراینی سەرۆکایەتی یانەیەکی وڵاتەکەی وەربگرێت و یانەكەش لە شاری لافیفی ئەو وڵاتەیە.

ئێرینا تەمەنی 31 ساڵە، هوسەری میکۆلا مۆرۆزیوکی یاریزانی ئوکراینییە، کە ئێستا لە یانەی چایکور ریزە سپۆری تورکی یارییدەکات.

خانمە ئوکراینییەکە جگە لە سەرۆکایەتیکردنی یانەکە، نمایشکاری جل و بەرگیشە و دامەزرێنەری کۆمپانیای ئێم ئار زێتی تایبەت بەو بوارەیە.

مۆرۆزیوک وێنەیەکی لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە، لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، کە درێسی یانەی لیۆنی بەرزکردوەتەوە و لەگەڵ یاریزانێکی یانەکە بە بۆنەوەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی یانەکە.

بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەو یانەیە، ئێرینا دەبێتە یەکەم خانم پۆستی سەرۆکایەتی یانەیەکی ئوکراینی وەربگرێت.

ئه‌م بابه‌ته 4053 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP