هەندێک تێبینی ماکیاژکردن بۆ ئەو خانمانەی پێستیان وشکە

خەندان لایف

ئەو کەسانەی پێستیان وشکە کێشەی ئەوەیان هەیە ماکیاژ بە روخساریانەوە بە شێوەیەکی جوان ناوەستێت، پێستیان هەڵدەدات و جوانی ماکیاژەکەیان دەرناکەوێت، دەتوانیت بەم شێوازە ماکیاژ بکەیت بۆ ئەوەی لەم کێشانە دوربکەویتەوە.

یەکەم: پێش هەمو شتێک پێستت خاوێن بکەرەوە، تەقشیر بۆ پێستت کە بۆ ئەوەی خانە مردوەکان پێستت لابچێت.

دوەم: کرێمی شێدارکەرەوە بۆ پێستت بەکاربهێنە، یارمەتی پێست دەدات بە درێژایی رۆژ لە وشکبونەوە بەدوربێت.

سێیەم: پرایمەر بەکاربهێنە پێش فاوندەیشن، یارمەتی فاوەندەیشنەکە دەدات بە جوانی بەسەر پێستەوە بمێنێتەوە.

چوارەم: ئەو فاوندەیشنەی هەڵیدەبژێریت دڵنیابەرەوە لەوەی بۆ جۆری پێستی خۆتە.

پێنجەم: سەرڕومەت بەکاربهێنە، بەڵام باشترە لە شێوەی کرێمدا بێت نەک پاودەر.

شەشەم: پێش ئەوەی سوراو بەکاربهێنیت، لێوت شێداربکەرەوە، بۆ ئەوەی قلیشاوی لێوت جوانی ماکیاژەکەت نەشێوێنێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 13200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP