بەم شێوازە بۆنی ماڵەکەت خۆش بکە

خەندان لایف

رەنگە بەهۆی ئامادەکردنی خواردن، یان نەبونی دەرچەی پێویست لە ماڵەکەتدا بۆ ئالوگۆڕبونی هەوا، ماڵەکەت بەو شێوەیەی ئارەزوی دەکەیت بۆنی خۆش نەبێت، رەنگە هەوڵتدا دابێت لە رێگەی بۆن خۆشکەری هەواوە ئەم کێشەیە نەهێڵیت، بەڵام بۆنخۆشکەری هەوا چەندین زیانی تەندروستی هەیە، دەتوانیت بەم شێوازە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەیت.

یەکەم: مۆمی بۆن خۆش
رێگەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوەی بۆنی ماڵەکەت خۆش بکەیت، هیچ زیانێکی تەندروستی نیە.

دوەم: بەکارهێنانی بۆنخۆشکۆشکەری جل
کاتێک جلەکانت دەشۆیت بڕێک لە بۆن خۆشکەری جلوبەرگی لێبدە، بەم شێوەیە هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت لە بۆنی ماڵەکەتدا.

سێیەم: سود لەم پێکهاتەیە ببینە
یەک پەرداخ ئاو، لەگەڵ گوشراوێکی لیمۆ، لەگەڵ هاڕاوی توێکڵی پرتەقاڵ، نەعنا، رۆزمێری، دارچینی، ڤانێلا، تێکەڵی بکە و بە سپرایەک بە ماڵەکەتدا بڵاوی بکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 15392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP