چەند رێگەیەکی سادە بۆئەوەی چێژ لەهەمو رۆژەکانی ژیانت ببینیت

خەندان لایف

بێگومان بەسەربردنی ژیان بە دڵخۆشیەوە خەونی هەمو کەسێکە، بەڵام لە کۆتایدا ئەوە دەکەوێتەوە دەستی خۆت کە ئایا ژیانێکی خۆش هەڵدەبژێریت یان ژیانێکی پڕ لە دڵەراوکێ و سترێس و دودڵی، بە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە دەتوانیت چێژ لە هەمو رۆژێکی ژیانت ببینیت.

یەکەم: چاوەڕی مەکە دڵخۆشبیت

هەرگیز چاوەڕێی دەرفەتی مەکە بێتە بەردەمت و وات ڵێبکات دڵخۆش بیت، بەڵکو خۆت ئەو دەرفەتانە دروستبکە کە وادەکات دڵخۆش ببیت.

دوەم: دڵخۆشی زیادبکە بۆ ژیانت، هەر ئێستا
هەمومان دڵخۆشیمان دەوێت بەڵام نازانین چۆن دڵخۆش ببین، زۆر سادەیە تەنها چەند چالاکیەکی سادە ئەنجام بدە بۆ ئەوەی سترێست کەم ببێتە، بیر لەو دەستکەوتانە بکە کە بەدەستت هێناون و شانازیان پێوە بکە.

سێیەم: گرنگی بە خۆت بدە هەمو رۆژێک
رۆژانە چەند کاتێک بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکە، هەروەها گرنگی بە خۆت بدە، لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتوە  گرنگیدان بە خۆت هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی رێژەی دڵخۆشی.

چوارەم: واز لە نیگەرانی بهێنە
هەمو روداوێک کە رودەدات دەکرێت بە دولایەن لێی بڕوانیت واز لە دیوە نەرێنیەکەی بهێنە و بیر لە دیوە ئەرێنیەکانی بکەرەوە.

پێنجەم: سوپاسگوزاری بچوکترین شت بە کە بەدەستی دەهێنیت
گرنگ نیە ژمارەی ئەو شتانەی بەدەستیان دەهێنیت چەنە، گرنگ ئەوەیە سوپاسگوزاربیت بۆ ئەو شتانەی بەدەستی دەهێنیت.

شەشەم: لەگەڵ کەسانی ئەرێنی بە
دوربکەوە لەو کەسانەی نەرێنین و وات لێدەکەن بە نەرێنی بیر بکەیتەوە.

حەوتەم: زیاتر پێبکەنە
پێکەنین وات لێدەکات هەست بە باشی بکەیت، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سترێس.

 

ئه‌م بابه‌ته 12276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP