بەڕێوبەری مەکدۆناڵدز بەهۆی پەیوەندی سۆزداریەوە لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانی دەرکرا


خەندان لایف

بەڕێوبەری جێبەجێکاری زنجیرە چێشتخانەکانی مەکدۆناڵدز، ستیڤ ئیستبروک، دەرکرا بەهۆی ئەوەی پەیوەندیەکی سۆزداری هەبو لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانی.

کۆمپانیای مەکدۆناڵدز ئاشکرایکرد کە ئەم پەیوەندیە بە رەزامەندی هەردولا بوە، هەروەها ستیڤ ئیستبروک وتی "ئەم کارەی من هەڵەبوە، ئەم کارەم لەگەڵ بەهاکانی ئەم کۆمپانیایە یەک ناگرێتەوە، بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە ئێرە جێبهێڵم".

ئیستبروک تەمەنی 53 ساڵە، لە ساڵی 1993 وەکو بەڕێوبەر لە لەندەن کاری کردوە، لەگەڵ ئەوەی لە 2011 کۆمپانیاکەی جێهێشتوە، بەڵام لە 2013 وەکو بەڕێوبەری جێبەجێکار لە بریتانیا و باکوری رۆژئاوای ئەوروپا دەستبەکاربوەتەوە، رۆژی هەینی بەهۆی هەبونی پەیوەندیەکی سۆزداری لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانی دەرکرا.

ئه‌م بابه‌ته 4521 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP