هەندێک رۆتینی رۆژانەی ژاپۆنیەکان کە گەنجتر دەرت دەخات

خەندان لایف

بەپێی تێپەڕبونی کات روخسار کە توشی چرچ بون، پەڵە، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکانی ژاپۆن هەندێک نهێنیان هەیە کە وایان لێدەکات بەردەوام بە گەنجی و بمێننەوە، هەندێک رۆتینی رۆژانەیان هەیە کە هۆکارۆ بۆ ئەم دەرکەوتنەیان.

یەکەم: روخساریان بە ئاوی برنج دەشۆن، کە وادەکات پێستیان گەنجتر دەربکەوێت.

دوەم: بە دەست روخساریان ناشۆن، بەلکو لفکەی تایبەتی روخسار بەکاردەهێنن، کە ئەمەش وادەکات پێستیان زیاتر خاوێنن ببێتەوە، بەهیچ شێوەیەک دەستیان بەر پێستیان ناکەوێت.

سێیەم:
سیستمی خۆراکی تەندروست پەیرەو دەکەن، هاوسەنگی لە نێوان جۆری خواردنەکانیان دەکەن.

چوارەم: رێژەی کۆلاجینی پێستیان بەرز دەکەنەوە، ئەویش بەخواردنی ماسی، مریشک، سپێنەی هیلکە، سەوزەوات، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی رێژەی کۆلاجینی جەستە.

پێنجەم: بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو ئاوی گەرمدا دەمێننەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەمە کلتوریکی کۆنە لەناو ژاپۆنیەکان، بەڵام بە هۆکاری سەرەکی دادەنرێت بۆ پاراستنی پێستیان.

شەشەم: چای سەوز دەخۆنەوە و وەکو ماسک بۆ پێستیان بەکاری دەهێنن، دژە ئۆکسیدانتە رێگە لە چرچبونی پێست دەگرێت.

حەوتەم: مەساجی تەندروست بۆ پێستیان دەکەن، بە بەکارهێنانی زەیت یان کرێمی تایبەت.

هەستەم: پێستیان لە تیشکی خۆر دەپارێزن و هەمیشە دژە خۆر بەکاردەهێنن.

 

ئه‌م بابه‌ته 33646 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP