خواردنی ئەم بەهاراتانە لە شێرپەنجە دورت دەخاتەوە


خەندان لایف


زیادکردنی بەهارات بۆ ژەمە خۆراکیەکانت جگە لەوەی تامێکی خۆشیان هەیە، لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەتپارێزن، چەندین سودی گرنگیان هەیە دژی نەخۆشی شێرپەنجە دەجەنگن، بۆیە گرنگە لە ژەمە خۆراکیەکانت ئەم بەهاراتانەی بۆ زیاد بکەیت.

یەکەم: مێخەک
نەخۆشی جگەر ناهێڵێت و مەترسی شێرپەنجەی قۆلۆن کەم دەکاتەوە.

دوەم: بیبەری تون
دژی نەخۆشی شیرپەنجەیە، جەستە لە نەخۆشی دڵ دەپارێزێت، خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات، رێگری دەکات لە خێرا گەشەکردنی شێرپەنجەی پرۆستات.

سێیەم: دارچینی
دژە ئۆکسیدانتە، یارمەتی چارەسەرکردنی ئاوساوی لیمفەکان دەدات، مەترسی شێرپەنجەی پەنکریاس کەم دەکاتەوە.

چوارەم: زافەران "زەعفەران"
دژی نەخۆشی شێرپەنجەی پێست دەجەنگێت، خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبات.

پێنجەم: زەنجەفیل
یارمەتی چارەسەرکردنی شێرپەنجەی پێست و قۆلۆن دەدات، یارمەتی چاکبونەوەی چەندین نەخۆشی دێژخایەن دەدات.

شەشەم: زەردەچەوە
هۆکاری سەرەکیە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک، جەستە لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەپارێزێت.

حەوتەم: بیبەری رەش
دژی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکە، خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات، هەروەها توێژینەوەکان پەیوەندیەکی بەهێزیان دۆزیوەتەوە لە نێوان بیبەری رەش و بەکارهێنانی وەکو چارەسەری جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە.

هەشتەم: خەردەلە
یەکێکە لە گرنگترین جۆرەکانی بەهارات، بە چارەسەرێکی گرنگ دادەنرێت بۆ شێرپەنجەی میزڵدان.

 

ئه‌م بابه‌ته 15192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP