پەیامی میریان بۆ یارجان دوای مەراسیمی شاجوانی ئاسیا

خەندان لایف

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ مەراسیمی شاجوانی ئاسیا بەرێوەچو، تیایدا یارجان کە وەکو نوێنەری عێراق بەشداری کردبو توانی ببێتە خاوەنی نازناوی شاجوانی هەڵبژێردراو لەلایەن خەڵکەوە.

دوابەدوای هەڵبژاردنی یارجان، هاوەڵی دوەمی شاجوانی کورستان میریان، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ یارجان بڵاوکردەوە و وتی "وای دادەنێین نەک بە دەنگی خەڵک لە ئاسیا نازناوت بەدەست ھێناوە، بەڵکو وا دادەنێین بە دەنگی هەمو جیهان ئەم نازناوەت بەدەستھێناوە، پیرۆزباییت لێدەکەم، کچی کورد دەبێت سنورەکان ببڕن بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان".

وتیشی "هیوادارەم ئەو رۆژە ببینم کچێک کورد نازناوی شاجوانی جیهانی بەدەستھێناوە، بەدەر لەوەی ئەو کچانەی لە خاکەکەیان دەکەن  چەکیان هەڵگرتوە بەرامبەر دوژمنان، شاجوانی هەمو جیهانن".

 

 

ئه‌م بابه‌ته 65739 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP