کەمال محەمەد بەهۆی دۆخی رۆژئاڤاوە سەرجەم ئاهەنگەکانی دواخست


خەندان لایف

هونەرمەند و گۆرانیبێژ کەمال محەمەد، سەرجەم ئاهەنگەکانی سەری ساڵی بەهۆی دۆخی رۆژئاڤاوە دواخست.

کەمال محەمەد، بڕیاربو لە وڵاتی بریتانیا و چەند شوێنێکی دیکە ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام بدات، بەڵام رایگەیاند "بەهۆی دۆخی رۆژئاڤاوە سەرجەم ئاهەنگەکان دوادەخەین تا کاتێکی نادیار، بەداوای لێبوردنەوە".

کەمال محەمەد لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لەدایک بوە، ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردوە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

ئه‌م بابه‌ته 2410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP