لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمرۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 4ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ زۆر شتت بۆ دەسەلمێت، هەمو ئەو کەسانە قبوڵ بکە کە لە چواردەورتن و هێندە روبەڕوی رەخنەیان مەکەرەوە، ژینگەی کۆمەڵایەتیت لە ئێستادا زۆر باشە و لەگەڵ کەسانی دیکە دڵخۆشیت، زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەیت ئەگەر ئەمرۆ کات لەگەڵ هاوڕێکانتدا بەسەر بەریت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندی سۆزداریت لە ئاستێکی زۆر باشدایە.

گا 20\4 - 20\5 
سەلماندوتە کە دەتوانیت کەسێکی باش بیت، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە خۆشەویست بیت، ئەمرۆ لەلایەنی دەرونیەوە هەست بە ئارامی و هێمنی دەکەیت، بڕیارێکی گرنگ دەدەیت بەم نزیکانە، وریابە لەوەی بڕیارەکەت زەرەر بە کەسانی دیکە نەگەیەنێت، لەلایەنی سۆزداریەوە زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەیت ئەگەر لە خۆشەویستەکەت تێبگەیت و هەمیشە پاڵپشتی بکەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت بۆت، لەگەڵ ئەوەی بە سەختی کار دەکەیت بەڵام هەوڵەکانت بە زیادە ناچن و بە ئامانجەکات دەگەیەنن، ئەنجامدانی هەر سوپرایزێک بۆ خۆشەویستەکەت وادەکات زیاتر هەست بە دڵخۆشی بکەیت لەگەڵیدا، تەندروستی ئەندامانی خێزانەکەت زۆر باشە ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی لە نیگەرانی دوربکەویتەوە، بەڵام وریابە لەوەی تەندروستی خۆت فەرامۆش نەکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەگەل خۆشەویستەکەت بە تەواوی دڵخۆشیت و هەست بە خۆشەویستی تەواو دەکەیت لەگەلیدا، دوربکەوە لەوەی ھێندە خۆت بە خەیاڵکردنەوە سەرقاڵ بکەیت، بیر لە پلان بکەرەوە بۆ ئەوەی خەیاڵەکانت بکەیت بە راستی، ئامانج بۆ ژیانت دابنێ و ویستەکانت دیاری بکە، ئەمرۆ کەمتر ئەرکت لەسەرە لەلایەنی پیشەییەوە دەتوانیت ئەم دەرفەتە بۆ پشو وەرگرتن بەکار بهێنیت، لە زۆر بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆژیەکان دوربکەوەرەوە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمڕۆ تەندروستیت باشە و پڕ وزەیت، لەگەڵ ئەوەی بەختێکی کەمترت هەبوە بە بەراورد بە رابردو، بەڵام ئەمە هۆکار نەبوە بۆ ئەوەی توشی بێهیوایی ببیت، ئەو کێشە بچوکانەی لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رودەدات گەورەی مەکە و پەیوەندیتان بە بەهێزی بهێڵەرەوە، باشترە خۆت لە دوژمنەکانت بشاریتەوە ئەمرۆ بۆ ئەوەی روبەروی کێشە نەبیتەوە، کۆنترۆڵی کێشی زیادەی جەستەت بکە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت لەلایەنی داراییەوە، ئەمرۆ ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە کە تەداخولی زانینی هەندێک شتی تایبەتی خەڵک نەکەیت کە پەیوەندی بە تۆوە نیە، فەرامۆشکردنی تەندروستیت روبەڕوی چەند کێشەیەکی تەندروستیت دەکاتەوە، باشترە لەپاڵ کارەکانتدا گرنگی بە تەندروستیت بدەیت و هێندە خۆت بە کارەوە ماندو نەکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
کۆمەڵێک ئەرکی زۆرت لەسەر شان دەبێت کە رەنگە نەتوانیت لە کاتی خۆیدا ئەنجامیان بدەیت، هێندە پەستان مەخەرە سەر خۆت بۆ ئەوەی کارەکانت ئەنجام بدەیت، چونکە ماندوبونی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت، لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە پاڵپشتی تەواو دەکرێیت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریتان بەرەوپێش بچێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
وریابە لەوەی زۆرینەی کاتەکانت بە دەستبەتاڵی بەسەر نەبەیت، ئەمڕۆ بۆ خێزانەکەت رۆژێکی زۆر تایبەت دەبێت، هەوڵبدە لەگەڵیان بیت و جێیان نەهێڵیت، رەنگە لە کۆتایی رۆژەکەتدا کەمێک هەست بە نیگەرانی بکەیت، هەوڵبدە خۆت بە خوێندنەوەی کتێب یان چەند شتێکی بەسودەوە سەرقاڵ بکە، رۆژانێکی باشت لە پێشە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ ئارەزو دەکەیت هندێک کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەرت، ئێوارە ئەمرۆ زۆر تایبەت دەبێت بۆت، پاڵپشتی کەسانی دیکە هۆکارە بۆ ئەوەی هەمان پاڵپشتی بەدەست بهێنیتەوە، ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە پرۆژەی نوێت هەبێت، ئەوا ئێستا باشترین کاتە بۆ دەستپێکردن، پیاسەکردن لە کەشوهەوای بەیانیان سودی گرنگ بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەگەر دەتەوێت گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا ئەنجام بدەیت هیچ کاتێک لە ئێستا باشتر نیە، بە وریاترەوە بڕیارەکانت بدە، هەوڵبدە زیاتر خۆت لەگەڵ کەسانی چواردەورتدا بگونجێنە، لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندیە کۆمه‌لایەتیەکانت، رەنگە ئەمرۆ ماندو ببیت بەهۆی جێبەجێکردنی ئەرکەکانتەوە، بەڵام لەبیری مەکە کە هەندێک کات بۆ خۆشەویستەکەشت تەرخان بکەیت و فەرامۆشی مەکە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
وریای ئەوە وشانەبە کە بە کەسانی دیکەی دەڵێت، رێگەمەدە وشەکانت ببێتە هۆی ئەوەی دوری بخاتە نێوان تۆ و کەسانی چواردەورتەوە، ئەمرۆ بە شێوەیەکی جدیتر کارەکانت ئەنجام بدە، بەم شێوەیە زیاتر لە سەرکەوتن نزیک دەبیتەوە، ئەمرۆ یەکێک دەبێت لە باشترین رۆژەکانت لە ژیانی سۆزداریت دا، ئەمرۆ تەندروستیت باشە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ رۆژێکی باش نابێت لەلایەنی پیشەییەوە، سەرنجت بە تەواوی لەسەر کارەکانت نابێت کە رەنگە ئەمەش کێشەت بۆ دروست بکات لە کارەکەت، ئەگەر لە هەوڵدایت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت ئەوا چەند هەنگاوێکی کەمت ماوە، ئەمرۆ دوربکە لە توڕەیی و کۆنترۆڵی خۆت بکە، هیچ هۆکارێک نیە وابکات خۆشەویستەکەت لە دڵ دەرهێنێت، بۆیە هەوڵبدە خۆشەویستی خۆتی بۆ بخەیتەرو، ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت بۆ تەندروستیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 59072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP