شاجوانی ئاسیا دەستنیشان کرا


خەندان لایف

ئەمڕۆ مەراسیمی شاجوانی ئاسیا لە وڵاتی ڤێتنام بەڕێوەچو، تیایدا شاجوانی ئاسیا ھەڵبژێردرا.

لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکاندا خانمێکی فلیپینی بە ناوی کەیشا چوا، توانی نازناوەکە بەدەست بھێنێت، دو ھاوەڵیشی بۆ دیاری کرا، کە ھاوەڵی یەکەم خەڵکی کۆریای باشورە، ھاوەڵی دوەم خەڵکی ڤێتنام.

ھاوکات لە تۆپ 10ی شاجوانەکان، یارجان کە وەکو نوێنەری عێراق بەشداری کردبو توانی ببێتە خاوەنی نازناوی شاجوانی ھەڵبژێردراو لەلایەن خەڵک، لەناو تەواوی کاندیدەکان یارجان زۆرترین دەنگی لەلایەن خەڵکەوە پێدرا.

ئه‌م بابه‌ته 110147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP