ئەو چالاکیانەی پێویستە بۆخۆتی بکەیت پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەیت


خەندان لایف

رەنگە بیرت لەوە کردبێتەوە ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنیت و خێزان دروست بکەیت، بەڵام پێش ئەوەی بیر لە هاوسەرگیری بکەیتەوە دڵنیابەوە لەوەی پیش هاوسەرگیری هەندێک چالاکیت ئەنجامداوە بۆ خۆت لەپێناوی دڵخۆشی خۆتدا، چونکە دوای هاوسەرگیری بەرپرسیاریەتی زیاترت دەکەوێتە سەرشان و رەنگە ئەنجامدانی ئەم چالاکیانە ئاسان نەبێت بۆت، ئەو چالاکیانەی پێویستە ئەنجامت دابێت.

یەکەم: گەشتکردن لەگەڵ هاوڕێ یان خوشک و براکانت
ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە دوای هاوسەرگیری نەتوانیت ئەنجامی بدەت، بەڵام گرنگە پێش ئەنجامدانی هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڕێکانت گەشت بکەیت، بەم شێوازە زیاتر کاتت هەیە بۆ ئەوەی فێری کلتوری وڵاتە جیاوازەکان ببیت.

دوەم: پیشەی خۆت بنیادبنێ
گرنگە پێش هاوسەرگیری بیر لە پرۆژەی بازرگانی بکەیتەوە، یان پرۆفیشناڵی لە پیشەیەکدا پەیدابکەیت، خۆت فێری کار و پیشەی نوێ بکەیت، هەروەها بیر لەوە بکەیتەوە تواناکانت پەرە پێبدەیت و سەرکەوتن بەدەست بهێنیت.

سێیەم: کۆکردنەوەی پارە
پێویستە هەوڵبدەیت پارە کۆبکەیتەوە و خاوەنی پیشەیەک بیت کە بتوانیت بۆ داهاتوت پشتی پێببەستیت و بۆ کاتی پێویستی بەکاریبھێنیت.

چوارەم: هەمو چالاکیانەی ئارەزوی دەکەیت بیانکەیت
ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت و پلانت بۆیان هەیە باشترە پێش کاتی هاوسەرگیری ئەنجامیان بدەیت.

پێنجەم: فێربونی کاری ماڵ
پێویستە خۆت لەسەری رابهێنیت، لە خاوێنکردنەوەی ماڵ و ئامادەکردنی خواردن، چونکە شێوازی ژیانت بۆ هەمیشە بە یەک شێوە نامێنێتەوە.

شەشەم: دۆزینەوەی خود
گرنگی پێش هەر خاڵێک خۆت بدۆزیتەوەو لە هەستەکانی خۆت تێبگەیت، بزانیت چیت دەوێت و دەتەوێت چۆن بیت.

حەوتەم: روبەڕوی بونەوەی ترسەکانت

ئەگەر ترست لە شتێک هەیە پێویستە روبەروی ببیتەوە و بەسەر خۆتدا زاڵ ببیت و رێگە نەدەیت ترسەکانت روبەڕوی هیچ دۆخێکت بکەنەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP