یەکێک لە جلەکانی مارلین مۆنرۆ بەپارەیەکی خەیاڵی فرۆشرا

خەندان لایف

یەکێک لەو جلانەی کە مارلین مۆنرۆ لە فیلمێکدیدا لە لۆس ئەنجلس پۆشیبوی، بەبڕی 250 هەزار دۆلار فرۆشرا.

ئەو پۆشاکە لە ساڵی 1955 مارلین لە فیلمێکی کۆمیدیدا بە ناوی Gentlemen Prefer Blondes پۆشیبوی، لەلایەن کۆمپانیای جولیەن پاریزگاری لێکرابو، دواجار بەبڕی 250 هەزار دۆلار فرۆشرا.

پێشتریش بە هەمان شێوە جلێکی دیکە کە رەنگی زەردی درەوشاوەبو لەلایەن مارلین مۆنرۆوە لە فیلمی River Of No Return پۆشرابو، بەبڕی 175 هەزار دۆلار فرۆشرا.

هەروەها لە ساڵی 2016 نرخی جلەکانی مارلین ژمارەی پێوانەیی گرانترین نرخی ساڵی شکاند، بەوەی ئەو جلەی زەردانەی مارلین گۆرانی "رۆژی لەدایکبونت پیرۆزبێت"ی پێوە وتوە بۆ جۆن کەنەدی لە ساڵی 1962، بەبڕی 4.8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

ئه‌م بابه‌ته 4389 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP