دیلان هونەر کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف

دیلان هونەر بەشێک لە نوێترین ڤیدیۆ کلیپیەکەی بڵاوکردەوە، بەم زوانە تەواوی ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ دیلان هونەر، تیزەری کلیپە نوێیەکەی بە ناوی کۆچ بڵاوکردەوە، رۆژی پێنجشەممە تەواوی ڤیدیۆ کلیپەکە بڵاودەکاتەوە، رایگەیاند "ئەم بەرهەمە تەواو کوردیە جێگەی شانازیە بۆ مێژوی خۆم، لەم بەرهەمە زیاتر گرنگیمان داوە بە ئارام کردنەوەی دڵەکان".

دیلان هونەر لەدایکبوی ساڵی 1993 لە شاری سلێمانی و دەرچوی پەیمانگای کۆمپیوتەرە، پاش بەشداریکردنی لە بەرنامەی خۆشترین دەنگ توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیە، لەئێستاشدا بەشێوەی لایڤ میوزیک لە کاری هونەری بەردەوامە.

ئه‌م بابه‌ته 2822 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP