کاروان هەورامی دوای ماوەیەکی زۆر گەڕایەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کاروان هەورامی، دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە کاری هونەری دابرابو دواجار تیزەری کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە.

کاروان هەورامی لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەشێک لە ڤیدیۆ کلیپیە نوێیەکە بڵاوکردەوە بە ناوی بۆ وادەکەی، رایگەیاند لە داهاتویەکی نزیکدا تەواوی ڤیدیۆکلیپەکە بڵاودەکاتەوە، وتیشی کە جیاواترین گۆرانی کوردی دەبێت.

کاروان هەورامی لەدایکبوی ساڵی 1981، زياتر لە 10 ساڵە لە بواری هونەریدا دەرکەوتوە، گۆرانیەکانی بە ستایلی پۆپ دەڵێت، خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.

 

ئه‌م بابه‌ته 3877 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP