لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمرۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 3ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەشوێنی کارەکەت روبەڕوی هەندێک سەختی دەبیتەوە و کارەکانت بە هەمان شێوازی پێشتر نابن، بەڵام نیگەرانی ناوێت، چونکە کاتیە، پێویست ناکات هەمو هەوڵێکت  ئەوەبێت چواردەورەکەت لە خۆت رازی بکەیت، بەڵکو هەوڵەکانت بەکاربهێنە بۆ سەرکەوتنت، هەوڵبدە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت و وشەی بریندارکەر بەکارمەهێنە بەرامبەری.

گا 20\4 - 20\5 
ئەمرۆ متمانەی تەواوت بە خۆت دەبێت، ئەمەش وادەکات بڕیارێکی گرنگبدەیت کە دەبێتە هۆی ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، لە خێزانەکەتدا دڵخۆشی تەواو بەدی دەکرێت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بکەت لەناو ئەندامانی خێزانەکەت، کەسانێک هەن کە زۆر نزیکن لە دڵتەوە بەڵام ناتوانیت قسەی دڵتیان بۆ بکەیت، باشترە هەوڵبدەیت بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەتان بەهێزبکەیت و ئەو شتانەی لە دڵتدا هەیە بیانخەیتەڕو.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ گرنگی تەواو بە تەندروستیت بدە، کەمتەرخەمی رەنگە زۆر کێشەت بۆ دروستبکات لە ژیانتدا، باشترە هەوڵبدەیت وزەکانت کۆبکەیتەوە و رێگەنەدەیت چیتر تەمبەڵی زاڵ ببێت بەسەرتدا، پشو وەرگرتن لە سترێس دورت دەخاتەوە، ئەم چەند رۆژە بڕۆ ناو سروشت و چێژ لە دیمەنەکانی وەربگرە لە پێناو ئارامی دەرونت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
تەنها کەمێک هەوڵدانی زیاتر وادەکات سەرکەوتن بەدەست بهێنت لەلایەنی پیشەییەوە، تەرخانکردنی چەند رۆژێک بۆ پشو وەرگرتن وادەکات زیاتر سەرنجت کۆببێتەوە، ئەمرۆ سەرنجت لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتیت بێت، ئەگەر دڵخۆشی ئەمڕۆت دەوێت باشترە یارمەتی کەسانێک بدەیت کە بەراستی پێویستیان بە یارمەتیە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی زۆر باشدایە.

شێر 23\7 - 22\8

دەچیتە باودۆخێکەوە کە سەخت دیارە و ترست هەیە کە نەتوانیت بەرەنگاری ببیتەوە، بەڵام پێویست بە ترس ناکات و متمانەت بە خۆت هەبێت چونکە زۆر لەوە ئاسانترە کە دەردەکەوێت، رۆژانێکی زۆر باشت لە پێشە لەلایەنی داراییەوە، زیاتر بەرەو پێش دەچیت، رقت لە ئامۆژگار کەسانی دیکە نەبێتەوە بە تایبەتی خۆشەویستەکەت، گوێی بۆ بگرە و ئەگەر سودت لێی بینی جێبەجێی بکە.

فەریک 23\8 - 22\9
لەلایەن خێزانەکەتەوە پاڵپشتی تەواو دەکرێیت بەتایبەتی لە بارودۆخە سەختەکاندا، بەڵام لەلایەنی پیشەییەوە کەسانێک دەیانەویت بتروخێنن، بۆیە وریابە لەوەی متمانە بەکێ دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە راستگۆیی و راشکاوانە گفتوگۆبکە و ئەو شتانە بەراستی لە ناختدا هەستی پێ دەکەیت بیاندرکێنە، کەمتەرخەمی بەرامبەر تەندروستیت مەکە و گرنگی پێبدە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باشە لەروی تەندروستیەوە، لەلایەنی جەستەیی و دەرونیەوە هەست بە باشی دەکەیت، لەلایەنی داراییەوە رۆژێکی ئاساییت دەبێت بە هەمان شێوەی رۆژەکانی دیکە، بورجەکەت ئەمرۆ ئەوەت بۆ ئاشکرا دەکات کە لەلایەنی سۆزداریەوە بەختێکی باشت دەبێت و ژیانی هاوسەرگیریت بەختەوەر دەبێت، ئەمرۆ بە تەواوی هەست بە ئارامی دەکەت و هیچ سترێسێکت نیە، ئەمرۆ پڕ وزەیت و لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتو دەبیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەت دەبێت بۆت لەلایەنی سۆزداریەوە، زیاتر لە هەر رۆژێکی دیکە هەست بە رۆمانسیەت دەکەیت لەلایەن بەرامبەرەکەتەوە، کۆمەڵێک بەڵێن هەبوە پێشتر داوتە بەڵام توانای جێبەجێکردنیت نەبوە، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوە متمانەی کەسانی دیکە لەدەست بدەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو متمانەیە بگەڕێنیتەوە، هەوڵبدە بەڵێنەکانت لە کاتی خۆیدا جێبەجێ بکەیت یان بەڵێنێک مەدە کە توانای جێبەجێ کردنیت نیە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمرۆ هێمن بە و خۆت لە سترێس دوربخەرەوە چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت، زیاتر گرنگی بە ژیانی سۆزداریت بدە، هەوڵبدە کاتی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەربەریت، لەلایەنی پیشەییەوە پلەی بەرز بەدەست دەهێنیت ئەگەر کەمێک زیاتر بە سەختی کار بکەیت، لەگه‌ڵ ئەوەی ئەم چەند رۆژە بە تەواوی هەست بە ماندوبون دەکەیت بەڵام ئەمە هۆکار نیە بۆ ئەوەی کە هەست بە بێهێزی بکەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت بەڵام پێویستە زیاتر وریابیت لەوەی کەسانی چواردەورت یان هاوپیشەکانت زیانت پێنەگەیەنن، ژیانی سۆزداریت هەندێک کێشە و ناکۆکی لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رویداوە بەڵام ئەمە هۆکار نیە بۆ ئەوەی لەیەکتر دوربکەونەوە، باشترە خۆت نەکەیتە ناو کاروباری خۆشەویستەکەتەوە و رێگە بدە بڕیارەکانی بەدەستی خۆی بیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
رەنگە وشەکانی هاوپیەشکانت بەرامبەر تۆ بریندارکەر بن، بەڵام رێگەمەدە قسەی کەسانی دیکە کارت تێبکات و متمانەت بە خۆت هەبێت، ئەم چەند رۆژە بە تەواوی سترێست هەیە و بەردوام سەرقاڵی بیرکردنەوەیەت، ئەگەر بەم شێوەیە بمێنیتەوە زیان بە تەندروستیت دەگات، هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی خۆتی پێ خەمبار بکەیت، بۆیە رێگەمەدە هیچ کەسێک پێکەنینەکانت لێوەربگرێتەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەگەر سەرکەوتنت دەوێت رێگەمەدە بیرکردنەوەی نەرێنی بە مێشکتدا بێت، ئەگەر یەکێک لە کارەکانت لە کاتی خۆیدا تەواونەبو مانای ئەوە نیە هیوا لەدەست بدەیت، رەنگە سبەینێ زیاتر خۆشبەختی روت تێبکات، لە کەسانی خۆپەرست دوربکەوەرەوە و کاتیان لەگەڵدا مەکوژە، ئەگەر دەتەوێت پەیوەندی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت بەردەوام بێت، هەوڵمەدە خۆشەویستەکەت کۆنترۆڵ بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 40339 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP