چۆن لەم وەرزەدا بژی قژت چارەسەر دەکەیت


خەندان لایف

وەرزی پایز لەگەڵ ئەوەی یەکێکە لە خۆشترین وەرزەکان بەڵام بێبەش نیە لە هەندێک کێشە، کە روبەڕوی قژ و پێست دەبنەوە، لەناویاندا بژی قژە، کە دەبێتە هۆی بێزاری خانمان، بەدوای چارەسەری گونجاودا دەگەڕێن، دەتوانن بە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە لەو کێشەیە دوربکەویتەوە.

یەکەم: قژت شێدار بکە
ئەو شامپۆیانە بەکاربھێنە کە دژە وشکی قژن، قژ شێدار دەکەن، چونکە شێداری قژ رێگر دەبێت لە بژبونەوەی قژ.

دوەم: قژت ببڕە
قژی درێژ زیاتر روبەڕوی ئەم گرفتە دەبێتەوە، هەربۆیە بڕین بە چارەسەرێکی گونجاو دادەنرێت.

سێیەم: ئامێرە گەرمەکان بەکارمەهێنە
بەکارهێنانی ئامێرە گەرمەکان بۆ قژ دەبێتە هۆی زبری و سوتاوی قژ، هەروەها قژ بژ دەکاتەوە، بۆیە لە زۆر بەکارهێنانی دوربکەوەرەوە.

چوارەم: کۆندیشنەر یانە نەرمکەرەوە بۆ قژت بەکاربهێنە
گرنگە لەدوای هەمو خۆشتنێک کۆندیشنەر بۆ قژت بەکاربهێنیت، چونکە پاریزگاری لە چەوری سروشتی قژی خۆت دەکات و نەرمی دەکات.

پێنجەم: زەیت بۆ قژت بەکاربھێنە
یەکێک لە باشترین چارەسەرەکان بەکارهێنانی زەیتە، بەتایبەتی زەیتی زەیتون، بادام، گوێزی هندی، ئەنجامێکی باشتری دەبێت ئەگەر کەمێک گەرمی بکەیت پاشان لێیبدەیت.

شەشەم: ماسکی سروستی بەکاربهێنە
سود لە پێکهاتە سروشتیەکان وەربگرە بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی قژێکی نەرم و بریسکەدار.

 

ئه‌م بابه‌ته 10074 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP