ئەو ژنەی رۆژانە 40 کوپ چای دەخواردەوە بە شێوەیەکی جیاواز نێژرا

خەندان لایف

 

ئەو ژنەی رۆژی 40 کوپ چای دەخواردەوە، دوای مردنی تابوتەکەی لە هەمان براندی چا دروستکرا کە ئارەزوی لێیبو.


تینا واستن، ئەو ژنە بو کە رۆژانە 30 بۆ 40 کوپ چای دەخواردەوە، پێش ئەوەی بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی بکات، بە رونی ئاشکراکرد کە دەیەوێت تابوتەکەی لە بۆکسی ئەو براندی چایە دروستکرابێت کە ئارەزوی لێیەتی.

تینا بە درێژایی ژیانی ئارەزوی لە خواردنەوەی چا هەبوە، رۆژانە بڕێکی زۆر لە چای خواردوەتەوە، وەکو دەوترێت هەندێک رۆژ تەنها 24 خولەک نوستوە، هێندە عاشقی خواردنەوەی چا بوە کە تابوتەکەی لە براندنی Ty-poo دروستکراوە، ئەو براندەی تینا ئارەزوی لێی بوە.

کورەکەی تینا باس لە وەسێتی دایکی دەکات و دەڵێت "ئەو کاتەی دایکم پێی وتین، زۆر پێکەنین، بەڵام ئەو سوربو لەسەر ئەوەی تابوتەکەی بەو شێوەیە بیت، ئێستا دڵخۆشین بەوەی توانیومانە بۆی بکەین".

دێبد" کوڕی تینا وتی :دایکم 14 ساڵ لەمەوپیش بەهۆی پێوەدانی مێرویەکەوە قاچێکی لەدەستدا، بەڵام ئەمە هۆکار نەبو بۆ ئەوەی بیروخێنێت، ئەو هەمیشە روی پێکەنیناوی شتەکانی دەخستەڕو تەنانەت ئەگەر پێکەنیناویش نەبوایە".

 

ئه‌م بابه‌ته 13625 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP