ئەو خۆراکانەی سپیبونی قژ دوادەخەن

خەندان لایف

رەنگە وابیر بکەیتەوە سپیبونی تاڵەکانی قژ نیشانەی هەڵکشانی تەمەنە، بەڵام مەرج نیە هەمو کات ئەمە نیشانەی پیری بێت زۆ جار کەسانێک لە تەمەنی گەنجێتیەوە روبەڕوی ئەم دۆخە دەبنەوە، کە ئەوەش پەیوەندی بە میلاینین خانەکانی پێستەوە هەیە بەرپرسن لە رەنگی قژ، هەندێک خۆراک هەیە یارمەتی قژ دەدات کە پارێزگاری لە خانە میلانینەکان بکات و سپبونی قژ دوابخات، ئەوانیش.

یەکەم: ڤیتامین C
ئەو خۆراکانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C وەکو پرتەقاڵ، گرنگی پێبدە و هەمو رۆژێک بیخۆ.

دوەم: سێیەم: بەکتریای سودبەخش

کە لە ماست و سۆیا، سرکەی سێودا هەیە کە رەنگدانەوەی راستەوخۆی لەسەر قژ هەیە و یارمەتی درەنگ سپیبونی تاڵەکانی قژ دەدات.

سێیەم: هێلکە
بۆ قژ بەسودە چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B و بایۆتین.

چوارەم: شوکولاتەی رەش
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ئاسن و مس، پارێزگاری لە رەنگی قژ دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 21019 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP