ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

خەندان لایف

بێگومان کاتێک پەیوەندی خۆشەویستی دادەنێیت یان ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنیت، دەتەوێت پەیوەندیەکەتان بۆ هەتاهەتایە درێژە بکێشێت، هەر بۆیە پێویست دەکات شێوازی هەڵسوکەوت و رەفتارەکانت بە شێوەیەک بێت کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندیەکەتان.

یەکەم: هەمیشە خەونێکتان لە مێشکدابێت کە پێکەوە بیهێننەدی
هەبونی خەونێکی بچوک لە مێشکی هەردوکتان وادەکات پێکەوە هەوڵی بەدەستهێنانی بدەن، بۆ نمونە سەفەرکردن یان کڕینی پێداویستیەکی ماڵەکەتان، بەم شێوەیە زیاتر پەیوەندیەکەتان بەهێزدەبێت.

دوەم: سوپرایزی بۆ بکە
بۆ نمونە لە یادەکاندا یان لەدوای رۆژێکی پڕ ماندوبونی بە سوپرایزێک سەرسامی بکە، لەگەڵ ئەوە تێچونی زۆری ناوێت زیاتر دەبێتە هۆی ئەوەی هۆگری یەکتر ببن.

سێیەم: لە کاتی شەرکردن بەشێک لە هەڵەکە بگرە ئەستۆ
هەرگیز لە کاتی شەرکردن و دەنگەدەنگ هەمو هەڵەکە مەکەرە ئەستۆی بەرامبەرەکەت، بەشێک لە هەڵەکە بگرە ئەستۆ بەم شێوەیە کەمترین کات ناکۆکی لە نێوانتان رودەدات، ئەگەریش روبدات زو کۆتایی دێت.


چوارەم:
یاسای 1 لە 3 بەکاربهێنە

بەو واتایەی هەوڵبدە کەمترین کات رای خۆت بسپێنیت، کاتێک دەتەوێت پێشنیارێک بکەیت، هەمیشە سێ هەڵبژاردنی بەرێ بۆ ئەوەی لە ناویاندا دانەیەک هەڵبژێرێت، بەم شێوەیە رای هەردوکتان پەسەند دەبێت.

پێنجەم: هەندێک کات بە تەنیا بەسەر بەرن
پێویست دەکات مانگی چەند رۆژێک لەیەکتر دوربکەونەوە بۆ ئەوەی بیری یەکتر بکەن.

شەشەم: هەندێک کات پێکەوە کار بکەن
بۆ نمونە پێکەوە ماڵەکە رێکبخەن، یان خوانێک ئامادە بکەن، یان پێکەوە گۆڕانکاری لە دیکۆری ماڵەکەتان بکەن، بەم شێوازە زیاتر لەیەکتر نزیک دەبنەوە.

حەوتەم: باوەشپێداکردن
لەباوەشکردنی یەکتر تاکە زمانی خۆشەویستیە کە هیچ وشەیەک بەکارناهێنرێت، لە لایەنی زانستیەوە لەباوەشکرد دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ریژەی هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین، کە بە هۆڕمۆنی خۆشەویستی ناسراوە، زیاتر وادەکات هەست بە پارێزراوی، دڵخۆشی، خۆشەویستی بکەیت.

هەشتەم: رێگەبدە خۆشەویستەکەت رۆژێکی هەبێت تایبەت بەو چالاکیانەی ئارەزوی لێیەتی

ئەو رۆژە پیکەوە بەسەر بەرن بەڵام بە تەواوی رێگە بدە ئارەزویەکانی بەرامبەرەکەت جێبەجێ بکەیت، بەم شێوەیە زیاتر هۆگرت دەبێت پەیوەندیەکەتان بەهێزتر دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 58796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP