بەشێک لە هونەرمەندانی کورد سەردانی کەمپی ئاوارەکانی عەربەتیان کرد بە مەبەستی پاڵپشتی بۆ رۆژئاڤا

خەندان لایف

بەشێک لە هونەرمەندان و ئەکتەرانی کورد سەردانی کەمپی ئاوارەکانی عەربەتیان کرد وەکو پاڵپشتی بۆ کوردانی رۆژئاڤا.

لە دو رۆژی رابردو ئەکتەران و هونەرمەندانی کورد سەردانی کەمپی ئاوارەکانی عەربەتیان کرد و رایان گەیاند "ئەم سەردانە مەبەستی بۆ ناڕەزایی دەربڕین و ھاوخەمی بۆ ئاوارەو منداڵانی رۆژئاڤایە، کەبەناحەق قەتل و عامی کوردو رۆڵەی کورد ئەکرێت".

دوای ئەوەی مانگی رابردو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەرسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان راگەیاند، هەریەک لە هونەرمەندانی کورد لە هەر چوارپارچەوەی کوردستانەوە بە شێوازی جیاواز پاڵپشتی خۆیان بۆ رۆژئاڤا دەربڕی و بە توندی ئیدانەی ئەو کارە نا مرۆڤانەیان دەکرد.

ئه‌م بابه‌ته 6878 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP