كلیپە نوێیەکەی سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردی 350 هەزار بینەری تێپەراند

خەندان لایف

هەردو هونەرمەند سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردی، نوێترین ڤیدیۆ کلیپیان بڵاوکردەوە بە ناوی پاشای دڵ.

پاشای دڵ، نوێترین بەرهەمی سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردی بو، کە گۆرانیەکی بادینییە،   له‌ ماوه‌ی کەمتر لە 48 کاتژمێر 350 هەزار بینەری تێپەڕاند.

تێکست و ئاوازەکەی لەلایەن ویران دانراوە، کاری ئەرینجمینتی لەلایەن ئەفشین شوکری بۆ ئەنجامدراوە، کاری میکس و ماستەرینگی لەلایەن مەجید کازمی کراوە.

پێشتر نەڤید زەردی رایگەیاندبو سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردی بەرهەمێکی دیکەی هاوبەشیان دەبێت کە لە ئەلبومی رازی سەنا بەرزنجیدا دەبێت بە ناوی وێنەکانت.

 

ئه‌م بابه‌ته 5796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP