لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 2ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک بە خواستی تۆ دەبێت، ئەمڕۆ هەندێک هەواڵی خۆشت پێدەگات لەشوێنی کارەکەت، ئەگەر تۆ کەسێکیت خاوەن بیرۆکەی پیشەکەی خۆتیت ئەوا بڕیارێکی گرنگ دەدەیت بۆیە وریابە، باشترە پلانی داهاتوتان لەگەڵ خۆشەویستەکەت دابنێیت، ئەمڕۆ چانسێکی نوێت دێتە بەردەمت بۆ ئەوەی تواناکانت بسەلمێنیت.

گا 20\4 - 20\5 
ئەمرۆ چەند خولەکێکی کاتەکانت بۆ رۆیشتن تەرخان بکە بۆ کەمکردنەوەی سترێسەکانت، دانیشتن زیاتر توشی خەمباریت دەکات، باشترە لە شوێنی کارەکەت کات لەگەڵ هاوڕێکەت بەسەربەریت، پێویستە هاوسەنگی لە نێوان پیشەکەت و خێزانەکەت رابگریت، ئەو ناکۆکیانەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەتبو بە زویی کۆتایی دێت و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت لە ژیانی سۆزداریتدا.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەو کێشانەی لەم چەند رۆژە هەتبو بە زویی ئەنجامێکی دڵخۆشکەریان نابێت بۆیە دان بە خۆتدا بگرە و هێمنیت بپارێزە، گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسێکی نزیکت کە جێگەی متمانەتبێت دەبێتە هۆی ئەوەی کەمێک لە سترێس و خەمەکانت کەم ببێتەوە، ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی بە تەنها دابنیشیت و بە وردی بیر لە ژیانی سۆزداریت بکەیتەوە بەڵام بە خێرایی بڕیار مەدە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ زیاتر هەست بە وزە دەکەیت بە بەراورد بە رۆژەکانی دیکە، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت زۆر بە باشی دەڕۆن و لەلایەن هاوپیشەکانتەوە پاڵپشتی دەکرێیت، ئەو بەرپرسیاریەتیانە لەبیر مەکە کە لەسەر شانتە بەرامبەر بە خۆشەویستەکەت، بۆ تەندروستیەکی باش پێویست  دەکات لە رۆتینی رۆژانە دوربکەویتەوە، زیاتر گرنگی بەو خواردن و خواردنەوانە بدەیت کە دەیانخۆیت.

شێر 23\7 - 22\8
لە کۆتاییدا سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت لەو هەوڵانەی ماوەیەکە زۆرە سەرقاڵیان کردویت، بەرەنگاری هەندێک بارودۆخ دەبیتە کە رەنگە بەو شێوەیە نەبێت کە تۆ ئارەزوی دەکەیت بەڵام نیگەرانی ناوێت، وەکو بارودۆخێک لێی بڕوانە کە بەهێزت دەکات بۆ داهاتو، لەلایەنی پیشەییەوە زیاتر ئاگادار بە، بەبێ بیرکردنەوە هیچ بڕیارێک مەدە، خۆشەویستەکەت پاڵپشتیت دەکات ئەمەش وادەکات زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەگەر هاوسەرگیریت کردوە ئەوا زیاتر بایەخت پێ دەدرێت و زیاتر هەڵسوکەوتی هاوسەرەکەت باشتر دەبێت بەرامبەرت، کاتی زیاترت لەگەڵدا بەسەر دەبات، ئەم چەند رۆژە لەلایەن کەسانی دیکەوە سوپرایزت بۆ دەکرێت و دڵخۆش دەبیت، لەلایەنی پیشەییەوە هەندێک بەربەست دێنە بەردەمت بەڵام ئەمە واناکات توشی شکستت بکات، چونکە تواناکانت لەوە زیاترن لەوە بترسیت، ئەو پلانانەی داتنابو باشترە بۆ چەند رۆژێک دوای بخەیت تا کاتی گونجاو.

تەرازو 23\9 - 22\10
ژینگەی مالەوەت زۆر هێمن و لەسەرخۆ دەبێت کە دەتوانیت بە تەواوی پشوی تێدا وەربگریت، سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت لە شوێنی کارەکەت، ئەو کاتانەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەریدەبەیت پرچیژ دەبێت و بۆت وەکو یادگاری لە بیرەوەریتدا دەمێنێت، ئەمرۆ ئیتر هیچ سترێسێکت نیە لەلایەنی داراییەوە، زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە.

دوپشک 23\10 - 21\11
کەسانێک دەبینیت کە ئارەزوی بینینیان ناکەیت ئەمەش رەنگە نیگەرانت بکات، باشترە ئەم بیرکردنەوەیەت بگۆڕیت، خۆت نیگەران مەکە بە کەسانی دیکەوە، هەموانت خۆشبوێت و بەڕوی هەمواندا پێبکەنە، پەیوەندی سۆزداری تۆ و خۆشەویستەکەت زیاتر بەهێزدەبێت، بۆ ئەوەی بە تەندروستی بمێنیتەوە لە جگەرە و مادە کحولیەکان دوربکەوەرەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ رۆژێکی باشتر دەبێت لە رۆژەکانی دیکە، ئەم چەند رۆژە ئەرکێکی زۆرت لەسەر شان دەبێت و بە تەواوی سەرقاڵ دەبیت بۆیە لە ئێستاوە تا ئەو کاتە پشو وەربگرە وزەکانت بۆ ئەو کاتە هەڵبگرە، لەلایەنی پیشەییەوە بارودۆخەکە بە خواستی تۆ دەبێت و هەمو شتێک بە رێڕەوی ئاسایی خۆیدا دەڕوات.

گیسک 22\12 - 19\1
تەنیا بە نیگەران بون  بیرکردنەوە لە بارودۆخە سەختەکان هیچ قازانجێک بەدەست ناهێنیت، تەنها لە کاتە بەنرخەکانت دەڕوات، باشتر کار بکە و هەنگاو بنێ، ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت زۆر هەست بەباشتی ناکات، هەوڵبدە هۆکاری خەمباریەکەی بزانیت و یارمەتیدەری بیت بۆ لەبیرکردنی خەمەکانی، ئەمرۆت ئەنجامێکی باشی دەبێت ئەویش ئەوەیە کە بە دڵخۆشیت کۆتای دێت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
رەنگە بیر لە پلانێک بکەیتەوە بۆ ئەوەی سوپرایز بۆ خۆشەویستەکەت بکەیت، باشترین بیرۆکە ئەوەیە ئەو رەفتارانەی دەبێتە هۆی بێزارکردنی ئەو لەناویان بەریت، هەوڵبدە زیاتر پەیوەندی سۆزداریتان بەهێزبکەن، ئەمرۆ ئەرکێکی زۆرت لەسەر شان دەبێت، هەوڵ بدە لە کاتی خۆیدا ئەنجامیان بدە، لە پێناو پاراستنی تەندروستیت بە تەواوی خۆت ماندو مەکە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
بە کارەکانت لەلایەنی پیشەییەوە سەرنجی هاوپیشەکانت رادەکێشیت، بە هەمان شێوازی ئێستات کارەکانت ئەنجام بدە چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی زۆر دەرفەتی نوێ بێتە بەردمت و چەندین دەرگا بەڕوتدا بکرێتەوە، ئەو گرنگیپێدانەی لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە پێت دەدرێت وات لێدەکات هەست بکەیت کەسێکی زۆر تایبەتیت، ئەمە هۆکار بۆ بەهێزبونی پەیوەندیەکەتان، زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە و لە خواردنی شیرینی دوربکەوەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 63367 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP