لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 1ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
تاقیکردنەوەی پرۆژەیەکی نوێ ژیانی پیشەییت دەگۆڕێت، بەڵام دەبێت زۆر ورد و لێهاتوبیت، دەرونت نائارامە هەندێک روداو کاریگەری نەرێنی لەسەر دروست کردوە بەتایبەت لەروی سۆزداریەوە، بەڵام هەست بە توانا و وزەیەکی زۆر دەکەیت لە لەشتدا.

گا 20\4 - 20\5 
سود لە کارەکان و تاقیکردنەوەکان وەربگرە بۆ ئەوەی بگەیت سنورێکی دیاریکراو و پێگەیەک دیاری بکەیت، هەمیشە پارێزگاری لە ئارامی خۆت بکە و هەر کێشەیەک لەگەڵ خۆشەویستەکەت نابێت توڕەت بکات، هەوڵبدە زاڵبە بەسەر کاردانەوەکانتدا.

دوانە 21\5 - 20\6
زانیاری و تواناکانت یارمەتیت دەدات کارەکانت باشتر بەڕێوەبەریت، پێویستە بۆچونی خۆشەویستەکەت و پێشنیارەکانی بەهەند وەربگریت، سەرجەم ڕێگاکان بەکاربهێنە بۆ ئەوەی لە دلەڕاوکێ و بێزاری دوربکەویتەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
یەکێک لە هاوپیشەکانت بە گرفتێکی ناخۆشدا دەڕوات لەلایەنی پیشەییەوە و دەکرێت هاوکاری پێشکەش بکەیت، رەنگە لە چەند رۆژی داهاتو پەیوەندی سۆزداری دروست بکەیت و خۆشەویستی بگۆڕیتەوە، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

شێر 23\7 - 22\8
کاتێک روبەڕوی گرفتێک دەبیتەوە لە کارەکەت، باشترە ئارامی خۆت بپارێزێت و بەهێمنی رەفتار بکەیت، یەکسانی لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت بپارێزە، هەرچەندە کارەکەت قورسە بەڵام هەوڵبدە کاتی ئیسراحەت و پشو بدۆزرەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت باشتر دەبێت و ئاسان کارەکانت جێبەجێ دەکەیت، بەهۆی بەسۆزی و میهرەبانی خۆتەوە پەیوەندیت لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە بەهێز دەبێت و ڕەنگە خۆشەویستی ژیانت بناسیت، هەست بە وزە و توانایەکی زۆر دەکەیت لە لەشتدا.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەو سزایانەی رووبەڕووت دەبێتەوە بێ بایەخ سەیری مەکە، چونکە ڕەنگە دواتر زۆر خراپتر رووبدات، ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت دەبینیت لە یەکێک لە بۆنەکان، هێندە خۆت ماندوو مەکە لە کارەکەت، چونکە پێویست بە پشووە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی باش لەگەڵ هاوپیشەکانت کاردەکەیت، ئەمەش یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بگەیت بە خواست و ئامانجەکانت، خودی خۆت کەسێکی کۆمەڵایەتیت و ئاسان هاوڕێ دەدۆزیتەوە، جێگای نوێ یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی دەرونت ئارام بێتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
روبەڕوی هەندێک پروپاگەندی ناخۆش دەبیتەوە و کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر کارەکانت، پشتیوانی دەکرێیت لەلایەن خێزانەکەتەوە بۆ سەرکەوتنت لەروی سۆزداریەوە، باری دەرونیت خراپە و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

گیسک 22\12 - 19\1
بە بۆچونەکانی خۆت بروا بە چواردەورەکەت دەهێنیت و پڕۆژەکانی خۆت سەردەخەیت بەهۆی زیرەکی و لێهاتوی خۆتەوە، باشترە زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت و هەنگاوی نوێ بنێ و رابردو لەبیربکە، ڕەنگە هەست بە هەندێک ئازار بکەیت لەروی جەستەییەوە بەڵام تەنها هۆکار ماندوبونی زۆرە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
پەیوەندیەکانت چالاک دەبێت و لەلایەنی پیشەییەوە چانسی نوێ دێتەبەردەمت، کەسایەتی خۆت دەربخە وەک خۆی و نواندن مەکە، بەو شێوەیە سەرنجی کەسانی چواردەورت رادەکێشیت و سەرسام دەبن پێت، تەندروستی لەلایەنی جەستە و دەرونیەوە زۆر باشە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
رێکخستنی کارەکانت یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی کارەکان بەشێوەیەکی باشتر بەرێوەبچێت و لەگەڵ هاوپشەکانت بگەیتە پلەیەکی باشتر لەروی پیشەییەوە، پێویستە گرنگی بە خێزانەکەت بدەیت و خۆشەویستی خۆتیان بۆ دەربڕیت، باری تەندروستیت جێگیرە.

ئه‌م بابه‌ته 40870 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP