سودەکانی تۆوی کەتان بۆ تەندروستی


خەندان لایف

تۆوی کەتان لەنێو پێکھاتە خۆراکییە بەسودەکاندا بۆ تەندروستی مرۆڤ تۆوی کەتان بەدی دەکرێت، کەماوەیەکی زۆرە ئەم جۆرە پێکھاتەیە دەخورێتەوە بەوپێیەی چەندین سودی ھەیە بۆ لەشی مرۆڤ، ھاوکات بەوپێیەی تۆوەکەی ھەرزانە، چەندین سودی گرنگی هەیە ئەوانیش.

یەکەم: مەترسی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3، رێگر دەبێت لە گەشەکردنی خانە شیرپەنجەییەکان.

دوەم: یارمەتی دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆڵی جەستە دەدات.

سێیەم: رێگر دەبێت لە توشبون بە نەخۆشی درێژخایەنەکان وەکو نەخۆشی دڵ و شەکرە.

چوارەم: یارمەتی دابەزینی کێشی زیادەی لەش دەدات.

پێنجەم: مەترسی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.

شەشەم: سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات.

حەوتەم: ئاستی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە، مەترسی شەکرە کەم دەکاتەوە.

هەشتەم: یارمەتی کەمکردنەوەو نەهێشتنی ئازاری جومگەکان دەدات.

نۆیەم: باڵانسی هۆڕمۆنە مێینەکانی جەستە دەکات، یارمەتی خانمان دەدات بۆ هەبونی منداڵ، مەترسی شێرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 12997 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP