کایا هۆکاری پاشگەزبونەوەی لە شاجوانی ئاسیا ئاشکرا دەکات

خەندان لایف

خانمە مۆدێل کایا، کە یەکێک بو لە کاندیدانی شاجوانی ئاسیا بۆ ساڵی 2019، رایگەیاند کە پاشگەزبوەتەوە و هۆکاری بەشداری نەکردنی خستەڕو.

کایا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند "کە هیچ روداوێک روینەداوە وابکات پاشگەز ببمەوە، تەنها هۆکاری بەشدارینەکردنم بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە کە خۆم وا بڕیارم داوە زیاتر لە بواری فاشن مۆدێل کاربکەم، لەگەڵ ئەوەی ئامادەکاری تەواوم کردبو بۆ رۆیشتن، بەڵام خۆم ئەو بڕیارەم دا و پەیوەندی بە کەسانی دیکەوە نیە".

وتیشی "سوپاسی هەمو هەوادارەکانم دەکەم، هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێکانم دەخوازم کە ئێستا لە وڵاتی ڤێتنامن بۆ بەشداریکردن لە شاجوانی ئاسیا، چاوەڕوانی سەرکەوتنیان دەکەم".

کایا حەسەن ماوەی ساڵێکە وەکو مۆدێک دەرکەوتوە، یەکێک بو لە بەربژێرانی شاجوانی ئاسیا بۆ ساڵی 2019، بەڵام رایگەیاند کە پاشگەز بوەتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 14879 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP