شەش هەڵە کە جوانی ستایلەکەت دەشێوێنێت

خەندان لایف

گرنگترین خاڵ بۆ هەبونی ستایلێکی جوان ئەوەیە کە بزانیت چۆن جل دەپۆشیت، مەرج نیە بە جلی گرانبەها ببیت بە خاوەنی ستایلێکی جوان، دەکرێت بە هەبونی سەلیقەیەکی جوان ببیت بە خاوەنی سەرنجراکێشترین ستایل، باشترە لەم هەڵانە دوربکەویتەوە.

یەکەم: هەڵبژاردنی گوارەیەک کە لەگەڵ روخسارت نەگونجێت
باشترین رێگە ئەوەیە کە شێوەی روخسارت بزانیت و لەو رێگەیەوە ئەو گوارەیە هەڵبژێریت لەگەڵ شێوەی روخسارتدا دەگونجێت.

دوەم: لەبەرکردنی جلێک لە قەبارەی خۆت گەورەتر یان بچوکتر
جوانی جلوبەرگ ئەو کاتە دەردەکەوێت کە بۆ گونجاوە لەروی قەبارەوە، بۆیە هەرگیز جلی بچوکتر یان گەورەتر مەکڕە.

سێیەم: زیادەڕەوی کردن لە رازاندنەوەی جل
دوربکەوە لەو جلانەی کە بە روکەش قەرەباڵغ دەردەکەون، زیاتر جلی سادە بپۆشە.

چوارەم: زۆر بەکارهێنانی ئێکسیسوارات
تەنها لەبەر ئەوەی ژمارەیەک زۆر لە ئێکسیسواراتی هەیە مانای ئەوەنیە ژمارەیەکی زۆر لە یەک کاتدا بەکاربهێنیت، تا ژمارەی ئێکسیسوارەکانت کەم بێتەوە زیاتر سەرنجراکێش دەردەکەویت.

پێنجەم: کڕینی جلێک لەگەڵ جەستەتدا نەگونجێت
ئەو خاڵەی گرنگە رەچاوی بکەیت ئەوەیە کە ئەو جلەی دەیکڕیت لەگەڵ شێوەی جەستەتدا گونجاو بێت، بۆیە دەبێت بزانیت چی هەڵدەبژێریت بۆ شێوەی جەستەت.

شەشەم: نەگونجاندنی جل لەگەڵ ئەو شوێنەی بۆی دەڕۆیت
گرنگە ئەو جلەی دەیپۆشیت لگەڵ ئەو شوێنەدا گونجاوبێت کە بۆی دەڕۆیت، بۆ شوێنی فەرمی جلی فەرمی بپۆشە، بۆ شوێنەکانی دیکەش بە هەمان شێوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 52691 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP