بۆ خانمان.. ئەم نیشانانە دەری دەخات بەرامبەرەکەت خۆشی ناوێیت


خەندان لایف

ئەو شتەی کە وادەکات پەیوەندیەکەتان بەردەوام بێت و درێژە بکێشێت خۆشەویستیە لەنێوانتان، چونکە خۆشەویستی جوانترین هەستە لەنیوان دوکەسدا، گرنگە پارێزگاری لەلایەن هەردولاوە پارێزگاری لێبکرێت، هەندێک نیشانە هەیە دەری دەخات بەرامبەرەکەت خۆشی ناوێیت و باشترە لێی دوربکەویتەوە.

یەکەم: بۆ ماوەیەک جێت دەھێڵێت و دوایی دەگەڕێتەوە وەکو ئەوەی هیچ شتێک نەبوبێت داوای بینینت دەکات، ئەگەر ئەم نیشانەیەی تێدابو باشترە زوتر لێی دوربکەویتەوە.

دوەم: هەمو شتێک ناکات بۆ بینینت، ئەگەر پیاوان بەراستی کەسێکیان خۆشبوێت ئامادەن هەمو شتێک بکەن بۆ بینینی، کاتێک ئەمانە ناکات واتە گرنگ نیت بەلایەوە.

سێیەم: ئەگەر زۆربەی کات سەرقاڵبو و کاتی بۆت نەبو، تەنها لەو کاتە زیادانە قسەی لەگەڵکردی کە هەیەتی واتە بۆ کات بەسەربردن لەگەڵتدایە.

چوارەم: تۆ بە هاوڕێ و خێزانەکەی ناناسێنیت، مانای ئەوەیە پەیوەندیەکەتانی بەراستی وەرنەگرتوە.

پێنجەم: وەکو هاوڕێ مامەڵەت لەگەڵدا دەکات، بەردەوام دوپاتی ناکاتەوە بۆت کە خۆشی دەوێیت.

شەشەم: دەربارەی داهاتو قسەت لەگەڵدا ناکات، پلانی داهاتوی بە تۆ ناڵێت.

حەوتەم: گرنگی بە کێشەکانت نادات، پاڵپشتیت ناکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 46986 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP