کۆمسای: تورکیا منی داوە بە دادگا

خەندان لایف

کۆمسای لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە ئەم بەیانیە نامەیەکی بەدەست گەیشتوە کە تورکیا ئەوی داوە بە دادگا.

کۆمسای وتی "ئەم بەیانیە نامەم بۆ هاتوە کە تورکیا منی داوە بە دادگا، داوای کردوە لەگەڵ وەکیل و پارێزەر بڕۆم، بەڵام هەرکات ئەردۆغان و بکوژەکان بە تاوانی رژاندنی خوێنی سەدان خەڵکی سیڤیل و جەستەی سوتاوی محەمەد دادگایی کران، ئەو کاتە منیش دادگایی بکەن".

کۆمسای سەرەتاکانی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ، یەکێک بو لە قوتابیەکانی هونەرمەند دیاری قەرەداغی و پێش قۆناغەکانی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە هێنا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

 

ئه‌م بابه‌ته 16298 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP