بە ڤیدیۆ؛ دۆناڵد ترەمپ لە هەلۆویندا "هەرای نایەوە"


خەندان لایف

بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان، لەگەڵ مێلینیای هاوسەری لە کاتی پێدانی شیرینی بە منداڵاندا لە یادی هەلۆویندا دەنگدانەوەی گەوری بەدوای خۆیدا ھینا.

دوای ئەوەی چەند منداڵێک بانگهێشتکران بۆ کۆشکی سپی لە یادی هەلۆویندا، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ و هاوسەرەکەی شرینیان پێدەدرا، یەکێک لە منداڵەکان بە جلی فیلمکارتۆنی مینیەن دەرکەوتوە.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان پارچە شیرینیەکە لەسەر سەری منداڵەکە دادەنێت مێلینیای هاوسەریشی بە هەمان شێوە، منداڵەکە بەهۆی جلەکانیەوە ناتوانێن دەست بۆ سەری ببات، بۆیە شیرینیەکان دەکەونە خوارەوە.

ئەم ڤیدیۆیە لە ماوەیەکی کەمدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبویەوە، رەخنەیەکی زۆر روبەڕوی دۆناڵد ترەمپ و هاوسەرەکەی کرا و بە بارودۆخێکی شەرمەزارکەر وسف دەکرا، دەوترا "تەنانەت دۆناڵد ترەمپ ناتوانێت شیرینیش ببەخشێتەوە". 

ئه‌م بابه‌ته 15295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP